ناوەندی هەواڵ
ئاژانسی فریاگوزاری و کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەڵەستین جارێکی دیکە زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێدا، سەبارەت بە برسێتی لە کەرتی غەززە، گەمارۆی ئیسرائیل کە پەیوەندی بە هێرش و بۆردوومانەوە هەیە.
ئاژانسەکە ئەمڕۆ ١٥ی نیسان وتی: دۆخی غەززە خراپترە، کۆگاکانمان چۆڵ بوون و دەیان هەزار برسی لە کەرتی غەززەدا هەیە، ڕێگەدان بە هاتنە ژوورەوەی یارمەتی مرۆیی و بازرگانی بەبێ بەربەستەکان بووەتە پێداویستییەکی بەپەلە.
وەزارەتی تەندروستی لە کەرتی غەززە رایگەیاندووە، ئاستی کەمیی دەرمان لە ٣٧% تێپەڕیوە، ئەرکە پزیشکییەکان لە ٥٩%یان تێپەڕاندووە، قەیرانی ماددە سڕکەرەکان رێگری لە کاری کارمەندانی پزیشکی دەکات بۆ تەواوکردنی دەستێوەردانەکانی فریاگوزاری بریندارەکان، و سەدان نەخۆش و بریندار دەرمانیان نییە، و ئازارەکانیان زیاد دەکات لەگەڵ داخستنی پەڕینەوەکان.
لە راگەیەندراوی وەزارەتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کە نەخۆشانی شێرپەنجە،نەخۆشەکانی لەکارکەوتنی گورچیلە و دڵ،زۆرترین کاریگەرییان لەسەرە بەهۆی نەبوونی دەرمان و ئەرکە پزیشکییەکان.
جگە لەوەش وەزارەتی تەندروستی پشتڕاستیکردەوە کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە ١٧ هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و ٦٩ هاوڵاتی بریندار گەیشتنە نەخۆشخانەکانی کەرتەکە، بەمە ژمارەی کوژراوانی شەڕی کەرتی غەززە لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ەوە گەیشتە ٥١ هەزار هاوڵاتی.




