چالاکوان مەهنوش عەبدوڵاهی بە کۆی گشتی سزای یەک ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا

ئێران بە تۆمەتی “پشتیوانی لە ڕژێمی زایۆنیستی” و “پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان” بە کۆی گشتی یەک ساڵ زیندانی بۆ چالاکوان مەهنوش عەبدوڵاهی سەپاند.

ناوەندی هەواڵ

 

سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ بڵاویان کردەوە کە دادگای شۆڕشی شیراز سزای قورسی زیندانی بەسەر مەهنۆش عەبدوڵاهی چالاکی مەدەنیدا سەپاندووە.

 

مەهنوش عەبدوڵاهی لە ١ی تەمووزی ٢٠٢٤ دەستبەسەر و لە ١٢ی تەمووز بە دانانی بارمتەی دوو ملیار و ٥٠٠ ملیۆن تمەن  لە زیندانی ئەدلاباد ئازاد کرا.

 

بە پێی بڕیاری سەرۆکی لقی یەکی دادگای ئینقلابی شیراز، مەهنوش عەبدوڵاهی بە تۆمەتی “پشتیوانی لە ڕژێمی زایۆنی لە ماوەی شەڕی ١٢ ڕۆژەدا لە ڕێگەی چالاکییە فەرهەنگی و میدیاییەکان” بە ٥ ساڵ زیندان و بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان” بە  یەک ساڵ زیندان مەحکووم کرا. هەروەها باس لەوە کرا کە دۆسیەیەکی جیا لە دژی مەهنوش عەبدوڵاهی بە تۆمەتی “سووکایەتیکردن بە ئایین” کراوەتەوە، بەڵام هێشتا بڕیار لەو دۆسیەیە نەدراوە.

 

بانگی هۆشیاری

کەسانی نزیک لە مەهنۆش عەبدوڵاهی ئەم سزایەیانبە "ناڕەوا" پێناسە کرد و داوایان لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کرد هۆشیاربن لە پێناو ڕاگرتنی ستەم و فشارەکانی ئاسایش و دادوەری.