بڕیاری سێ ساڵ زیندانی بۆ سەعیدە علمی چالاکوانی مەغریبی درا

دادگای مەغریب سزای نوێی زیندانیکردن بەسەر سەعیدە علمی، چالاکوانی مافی مرۆڤ دەرکرد و دۆسیەکەی هێنایەوە پێشەوەی گفتەگۆکانی ئازادی ڕادەربڕین لەو وڵاتەدا.

مەغریب

 

دادگای یەکەمی عەین سەبعی داربەیزا، ئێوارەی ١٧ی ئەیلوول، سزای سێ ساڵ زیندانیکردن و سزای ماددیی بە بڕی ٢٠ هەزار درهەم (نزیکەی ٢٠٠٠ دۆلار) بۆ چالاکوان سەعیدە علمی سەپاند، دوای ئەوەی بە تۆمەتەکانی پەیوەست بە "سووکایەتیکردن بە دەزگایەکی ڕێکخەر"، "سووکایەتیکردن بە دەسەڵاتی دادوەری" و "بڵاوکردنەوەی تۆمەتی درۆ" سزای دا.

 

داواکاری گشتی لە ٣ی تەمووزەوە سەعیدە علمی چالاکوانی مافی مرۆڤی لە کاتی دەستبەسەریدا ڕەوانەی دادگای کردبوو، کە ئەمەش دوای دەستگیرکردنی لە دار بەیزا لە سەرەتای ئەو مانگەدا.

 

سەعیدە علمی، کە بە پۆستە ڕەخنەگرانەکانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ناسراوە، لە مانگی تەمووزی ٢٠٢٤دا لێی خۆشبوو دوای ئەوەی دوو ساڵ لە سزای سێ ساڵ زیندانیکردن کە لە ئەیلوولی ٢٠٢٢ دەرچووبوو، لەو کاتەدا دادگای تێهەڵچوونەوە بە تۆمەتی "سووکایەتیکردن بە بەرپرسانی گشتی"، "سوووکایەتیکردن بە بڕیارە دادوەرییەکان" و "بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست" سزای دا.

 

ئەم بڕیارە نوێیە گفتوگۆی بەردەوامەکانی مەغریب سەبارەت بە ئازادی ڕادەربڕین و سنوورەکانی لە کایەی گشتیدا زیندوو دەکاتەوە، بەتایبەتی لەگەڵ دووبارە لێپێچینەوە لە ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان لەسەر پۆستی بلۆگ یان لێدوان.

 

بەڵام دەسەڵاتدارانی فەرمی جەخت لەوە دەکەنەوە، کە ئەم لێپێچینەوەیانە لەسەر بنەمای یاسا کارپێکراوەکانە و مافی ئازادی ڕادەربڕین بە مەرجێک لە مەرجە یاساییەکان زیاتر نەبێت مسۆگەر کراوە.

 

چاوەڕوان دەکرێت دۆسیەکە تانەیەکی زیاتری لێبدرێتەوە، لە کاتێکدا بۆچوونی گشتی و چالاکوانانی مافی مرۆڤ لە نزیکەوە بەدوایدا دەگەڕێن، بەو پێیەی ڕەنگدانەوەی ڕێڕەوی چالاکوانێکە کە پێشتر دەستگیرکردن و لێبوردن و لێپێچینەوەی دواتر لە ماوەیەکی کورتدا کۆکردۆتەوە.

 

هەروەها ئەم دۆسیەیە تیشک دەخاتە سەر ئەو ئاڵەنگاریانی کە ڕووبەڕووی چالاکوانانی ژن دەبنەوە لە ناوچەکەدا، بەو پێیەی بەشداریکردن لە دیبەیتی گشتی لەگەڵ ڕووبەڕووبوونەوەی کاردانەوەی یاسای و کۆمەڵایەتی تێکەڵ دەکەن، لە چوارچێوەیەکدا کە پرسەکانی ئازادی ڕادەربڕین لەگەڵ ڕاستی داکۆکیکارانی مافە مەدەنی و سیاسییەکان یەکدەگرنەوە.