ناوەندی هەواڵ
شاندی دەم پارتی دوێنێ ٣ی تشرینی یەکەم، لە زیندانی ئیمرالی سەردانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد، شاندەکە پێکهاتبوو لە پەرلەمانتاران پەروین بوڵدان و مەدحەت سنجار، لەگەڵ فایەق ئۆزگور ئەرۆڵ، پارێزەر لە فەرمانگەی یاسایی سەدە.
دوابەدوای سەردانەکە ڕاگەیەندراوێک بڵاوکرایەوە کە گرنگترین ناوەڕۆک و وردەکارییەکانی کۆبوونەوەکە ئاشکرا دەکات.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: رۆژی ٣ی تشرینی یەکەم لە زیندانی ئیمراڵی کۆبوونەوەیەکمان لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامدا، کە نزیکەی سێ کاتژمێر و نیوی خایاند، وەک هەمیشە بەڕێز ئۆجالان ڕۆحی بەرز و تەندروستی باش و متمانەی بەخۆبوو.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا، ئاماژە بەوە کراوە، کە پڕۆسەی ئاشتی و بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی کە ساڵێک لەمەوبەر دەستی پێکردووە، بەشدارییان کردووە لە دامەزراندنی دەوڵەتی ناتوندوتیژی لە وڵات و دوورکەوتنەوە لە هەڕەشە ڕاستیەکان، هەروەها هەموو ئەوانەی بەشدارن لەم پرۆسەیەدا هەوڵێکی گەورە و شەرەفمەندانەیان داوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا، ڕوونکراوەتەوە کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕایگەیاندووە، کە لە نێو ئەو مۆدێلە گرنگانەی کە شارستانیەت دوای سێ سەدە لە ململانێی وێرانکەر و زیانێکی قورس لە شەڕە جیهانییەکاندا پەرەی پێداون، دیموکراتی دانوستانکاری جیاوازە، وتی: ئەو شێواز و میکانیزمانەی کە بنچینەی ئەم مۆدێلە پێکدەهێنن، دەبێ بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە زۆرانەی ڕووبەڕووی تورکیا دەبێتەوە لە ناوخۆ و دەرەوەدا بگیرێنەبەر و پێشنیاری کرد کە دیموکراتی دانوستاندن لە هەموو پەیوەندییە سیاسی و کۆمەڵایەتیکەکاندا زاڵ بێت.
ئاماژە بەوە کراوە، کە ڕێبەر ئۆجالان جەختی لە پابەندبوونیان بە بڕگەکانی ئەو بانگەوازەی کردووەتەوە، کە لە ٢٧ی شوباتدا بڵاویکردووەتەوە، هەروەها پەرەپێدانی پرۆسەکە پەیوەستە بە مەرجە سیاسی و یاساییەکانەوە، لەگەڵ گرنگی پێناسەکردنی وردی ئەم مەرجە یاساییانە لە ڕوانگەیەکی گشتگیرەوە و کارکردن بۆ جێبەجێکردنیان کردەوە.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکە ئاماژە بەوەشکراوە، کە ڕێبەر ئۆجالان جەختی لەسەر پێویستی بونیادنانی سەدەی نوێی کۆمار لەسەر بناغە یاساییەکانی ئاشتی و دیموکراتیک کردەوە.




