ناوەندی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەبارەت بە دەستگیركردنی بکوژی ژنە گەنجەكەی شەوی ڕابردووی شاری سلێمانی ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە: بکوژی ژنە گەنجەکەی شەوی ڕابردووی گەڕەکی کانی کوردەی شاری سلێمانی خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی كرد و دەستیش بەسەر ئەو چەكەدا گیرا كە تاوانەكەی پێ ئەنجامدرا بوو.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئێستا ئەو کەسە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و دانی بە تاوانەكەیدا ناوە.
جێگای ئاماژەیە، شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی کانی کوردەی شاری سلێمانی نزیک مزگەوتی ڕەحمان تەرمی ژنێکی گەنجی تەمەن ٢٤ ساڵ دۆزرایەوە کە ماوەی چوار ڕۆژبوو ژیانی هاوژینی پێکهێنابوو.




