بەهۆی تەقینەوەی ماڵێک لە یەمەن دەیان کەس کوژران و برینداربوون

لە ئەنجامی تەقینەوەی ماڵێک لە پارێزگای بەیزای یەمەن، دەیان کەس کوژران و برینداربوون، کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون.

یەمەن

 

ڕێکخراوی "هاوڵاتیبوون" بۆ مافەکانی مرۆڤ جەختی لەوە کردەوە، تاکە ڕێگا بۆ ڕاگرتنی پێشێلکارییەکان لە یەمەن کۆتایی هێنان بە سیاسەتی سزادانە وەک بابەتێکی بەپەلە کە ناتواندرێت دوابخرێت و هەموو ئەوانەی بەرپرسن لەو تاوانانە بەرپرسیار بکرێن و ببرێنە بەردەم دادگا.

 

دوای ئەوەی حوسییەکان خانووێکیان تەقاندەوە بە ئامێری تەقینەوەی بەرز، ڕێکخراوەکە لێکۆڵینەوەیەکی دەستبەجێی دەستیپێکردووە سەبارەت بەو ڕووداوەی کە بەیانی ڕۆژی سێشەممە لە گەڕەکی حەفەر لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری بەیزا ڕوویدا و بووە هۆی کوژرانی ١٥ هاوڵاتی مەدەنی لەناویاندا ٩ ئەندامی خێزانێک هەن کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون.

 

تەقینەوەکە نزیکەی ٣٠ کەسی بریندار کرد، نزیکەی ٢٠ کەسیش هێشتا لەژێر وێرانەکانی ئەو خانووەدا ماونەتەوە کە لە تەقینەوەکەدا وێران بوون، زیان بە شەش ماڵی دراوسێی خانووەکەش گەیشتووە.

 

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، بەردەوامبوونی پێشێلکارییە ترسناکەکان کە کاریگەرییان لەسەر هاوڵاتیانی مەدەنی هەیە، لەگەڵ نەبوونی بەرپرسیارێتی و سزادان و شکستهێنان لە قەرەبووکردنەوەی قوربانییەکان بۆ هەموو پێشێلکارییەکانی ساڵانی ڕابردوو، ئەنجامێکی کارەساتبار دەبێت.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، تاکە ڕێگا بۆ ڕاگرتنی ئەو جۆرە پێشێلکارییانە کۆتاییهێنانە بە سیاسەتی سزادان وەک بابەتێکی بەپەلە کە ناتوانرێت دوابخرێت و داوای لە هەموو ئەو کەسانە کرد کە بەرپرسن لەو تاوانانە بەرپرسیار بکرێن و بدرێنە بەردەم دادگا و قەرەبوو بۆ قوربانیان و چارەسەرکردنی برینداران و بریندارەکان دابین بکرێت.