"ئەگەرێکی زۆر هەیە ٢٠٢٤ گەرمترین ساڵ بێت"

ئاژانسی چاودێریکردنی کەشوهەوای سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرایدەکات، ئەگەرێکی زۆر هەیە 2024 گەرمترین ساڵ بێت.

ناوەندی هەواڵ


ئەنتۆنیۆ گۆتەرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دا لەزیادبوونی  کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەواو وتی: گۆی زەوی زەنگی ئاگادارکردنەوەی بۆ لێ داوین و پیسبوونی ژینگە لەڕێگەی بەکارهێنانی سووتەمەنیی بەردینی، ئاڵۆزیی زیاتری بۆ ژینگە دروستکردووە و گۆی زەوی نزیککردووەتەوە لە لێواری كارەساتێكی گەورە.


ئاژانسی چاودێریکردنی کەشوهەوای سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرای کردووە، لەدوای ساڵی ١٩٥٠، ساڵی ٢٠٢٣ بەستەڵەکەکان زۆرترین تواندنەوەیان بەخۆوە بینیووە .


ئاماژە بەوەشکراوە، هاوكات گەرمبوونی دەریا و تواندنەوەی بەستەڵەکەکان و لەدەستدانی بەفری ناو دەریا و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاكان لە دیارترین گۆرانكارییەكانی كەشوهەوان.