بەهۆی بۆردوومانێکەوە لە کۆبانێ منداڵێک شەهید بوو سێ منداڵی دیکەش بریندار بوون

بەهۆی هێرش و بۆردوومان لە کۆبانێ منداڵێک گیانی لەدەستداو سێ منداڵی دیکەش لە هەمان خێزان برینداربوون.

بەهۆی بۆردوومانێکەوە لە کۆبانێ منداڵێک شەهید بوو سێ منداڵی دیکەش بریندار بوون

ناوەندی هەواڵ

 

شەوێ ڕابردوو چەتەکانی هەتەشە بە چەکی قورس تۆپبارانی گوندی ”قاسمیە”یان کرد لە کۆبانێ ناوچەی فورات و بەو هۆیەوە منداڵێکی کچ کوژرا و سێ منداڵی دیکەش بریندار بوون، ئەو منداڵە بریندارانە بەمەبەستی چارەسەری گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی کۆبانێ.

 

بەپێی زانیارییەکانی نەخۆشخانەی کۆبانێ، زیانلێکەوتووان لە یەک خێزان بوون: سابرین ئەحمەد عەلاوی، تەمەن ٨ ساڵ، جودی ئەحمەد عەلاوی تەمەن ١٤ ساڵ، محەمەد ئەحمەد عەلاوی تەمەن ١٠ ساڵ، ئیبراهیم ئەحمەد عەلاوی تەمەن ٥ ساڵ.