"بێدەنگی لە دژی تاوانەکانی دەوڵەتی تورک بەردەوامیی پیلانگێڕیی ساڵی ١٩٩٩یە"
ڕیما عیسا، ئەندامی کۆنگرەی ستاری کانتۆنی حەسەکە، جەختی لەوەکردەوە، کە ژنان لە نێو جەرگەی کۆمەڵکوژیدا بەدوای ئازادی خۆیاندان و بیرۆکەکانی ڕێبەر ئۆجالان ڕێگای ڕزگاربوون لە کۆیلایەتی و دەسەڵاتن.
ڕۆنیدا حاجی
حەسەکە- بۆ هەموو ژنێک کە لە نێوەڕاستی کۆمەڵکوژیدا بە دوای ئازادی خۆیدا دەگەڕێت، فکر و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێگایە بۆ ڕزگاربوون لە کۆیلایەتی و ستەم، دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لە ساڵی ١٩٩٩ەوە بەردەوامە لە گۆشەگیریی تووندی سەر ڕێبەر ئۆجالان، سەبارەت بەم پرسە ئەندامی جێبەجێکاری کۆنگرەی ستار ڕیما عیسا بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد:
"گۆشەگیری بیرۆکەی ڕێبەرایەتی بە ئامانج دەگرێت"
ڕیما ڕایگەیاند، کە گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئۆجالان بیرۆکەکانی کردە ئامانج و وتی: "لە مێژوودا چەندین ڕاپەڕینی کورد هەبووە، بەشێکیان کەوتوون و هەندێکیشیان بەردەوامن، چەندین سەرکردەی کورد ڕفێندراون، هەندێکیان دوورخراونەتەوە دەوڵەتی تورک کۆمەڵکوژیی لە دژی سەرهەڵداوانی ئەنجامدا هەروەها ڕێبەر ئۆجالان بۆ تەواوکردنی ڕاپەڕینە چەوساوەکان هاتە دەرەوە، ئەمڕۆ ملیۆنان کەس بەدوای بیرکردنەوەکانی ئەودا دەڕۆن چونکە بیرۆکەکانی ڕزگاربوونن لە دڵڕەقی و کۆیلایەتی و سەرکوتکردن، گۆشەگیری لەسەر بۆچوونەکانی رێبەر ئاپۆ دروست نییە، بە هۆی بیرۆکەکانییەوە دەتوانن چارەسەرێک بۆ قەیرانی ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست بدۆزنەوە و ببنە گونجاوترین وەڵام".
"بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ ئاستەنگی بۆ هێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریدا دروستکرد"
ڕیما ڕایگەیاند، کە ڕێبەر ئاپۆ بە بیرکردنەوە و کتێبەکانی زیندانەکەی کردووەتە قوتابخانە، هێز و پێداگریی لەسەر تەواوکردنی هێڵەکەی زیاتر بووە و لە بەردەوامیدا وتی: "ئێمە لەسەر هێڵی ڕێبەرایەتی دەڕۆین، هێڵی تێکۆشان و زیندانیان لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیست ڕزگار بکەن، بیرۆکەی ئەو ڕێگر بوو لەبەردەم هێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریدا و ئێستا بۆتە ناوەندێک بۆ هەموو تاک و خۆشەویستانی ئازادی، چونکە بۆیان دەرکەوتووە کە سەرکردایەتی مەترسییە بۆ ئەوان و تا ئەمڕۆ ڕێگە نادەن پارێزەران لەگەڵیان کۆببنەوە".
"ئێمە قەرزداری فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئۆجەلانین"
ڕیما ڕایگەیاند، کە بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ رێبەرایەتی مافەکانی ژنان دەپارێزن و لە بەردەوامی قسەکانیدا وتی:"بە پێشەنگایەتیی ژنان شۆڕشی باکوری سوریا سەرکەوت ئێمە وەک ژنان دەبێت بەرخۆدان بکەین و شەڕ بکەین، لەبەردەم دەوڵەتی تورکیای داگیرکەردا دەوەستین، هێرشەکانی سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و بێدەنگی لە دژی تاوانەکانی دەوڵەتی تورک لە دژی خەڵکی ناوچەکە بەردەوامە لە پیلانگێڕیی ساڵی ١٩٩٩ بۆیە هەموومان و کۆمەڵگا قەرزداری بیرۆکەکانی ڕێبەرایەتیین، وەک چۆن ڕێبەر ئۆجالان داوای ئازادی ژنانی کرد، کۆمەڵگا لە ڕێگەی ئازادیی ژنانەوە ئازاد دەکرێت ئەمڕۆ ئەرکی هەموو کەسێکە کە لە بەرامبەر پیلانەکانی کۆمەڵکوژیدا بوەستنەوە و داگیرکاریی تێکبشکێنن".