میهرەبان سەلام
هەڵەبجە-سەر لەبەیانی ئەمڕۆ ٢ی نیسان کە ڕۆژی جیاننی هۆشیاری منداڵانی ئۆتیزمە، سەنتەری ئۆتیزم سەر بە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی هەڵەبجە، پێشانگایەکی شیوەکاری بۆ منداڵاان کردەوە.
جوان موعتەسەم، ڕاهێنەری منداڵانی ئۆتیزم وتی: ماوەی سێ ساڵە کار دەکەم و سەرەتا کە لێرە بەپێی ئاستەکانیان جیایان دەکەینەوە، بە پێی ئاستی توندو هێواش و کەم، باشترین ڕاهێنان ڕاهێنانی پراکتیکی و تاکە، ئامانجمان ئەوەیە کە منداڵان دێنە ئێرە ڕاهێنان بکەن، بەتایبەت وێنەکێشان وادەکات سەرنجیان زۆر بێت و پەیوەندیان بەهێز بێت، لەڕووی جەستەییەوە وادەکات ماسولکەشیان بەهێز بێت.
جوان موعتەسەم ئامۆژگاری دایکان و باوکان دەکات کە مندڵەکانیان بخەنە ژێر چاودێری ئەگەر زوو هەستیان بە حاڵەتەکەی کرد، ئەوا چارەسەر کردنی ئاسان دەبێت.




