بە نزیکبوونەوە لە ٩ی تشرینی یەکەم، لە شەنگال چادرێکی چالاکیی کرایەوە

بە بۆنەی ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ٩ی تشرینی یەکەم لەدژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئیدانەکردنی ڕێککەوتنی ٩ی تشرینی یەکەم دژی کۆمەڵگەی ئێزدی، چالاکیی چادر هەڵدان لە شەنگال دەستیپێکرد.

بە نزیکبوونەوە لە ٩ی تشرینی یەکەم، لە شەنگال چادرێکی چالاکیی کرایەوە

شەنگال

 

بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی "تاژێ" و خۆبەڕێوەبەری شەنگال، چالاکی چادرهەڵذان  لە باخچەی ڕێبەر ئاپۆ دەستیپێکرد.

 

سەرەتای چالاکییەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ گیانبەختکردوانی ڕێگای ئازادی و وتاری شەمێ ڕەمۆ، ئەندامی کۆردیناسیۆنی تاژێ، دەستیپێکرد. چادرەکە بە ئاڵا و وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕازێندراوەتەوەو سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

 

شەمێ ڕەمۆ، ئەندامی کۆردیناسیۆنی پیلانی ٩ی تشرینی یەکەمی شەرمەزار کرد و وتی: یلانگێڕی ٩ی تشرینی یەکەم و پلانی شەنگال جیاواز نین لەیەکتر، پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەم تەنیا لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە نەبووە، بەڵکو لە لایەن وڵاتانی جیهانیشەوە ئەنجام دراوە، ماوەی ٢٥ ساڵە ڕێبەر لەناو چوار دیوار و لەژێر گۆشەگیرییەکی تونددایە، هاوکات لەگەڵ پیلانگێڕی و پلانی گڵاودا، دەیانەوێت سیستمی خۆبەڕێوەبەری ئێمەش لە عێراق لەناوببەن، ئێمە وەک ئیرادەیەک خۆمان ڕێکدەخەین و بەڕێوەدەبەین، عێراق قبوڵ بکات یان نا، ئێمە کاری خۆمان دەکەین، خەمی ئێمە شکاندنی گۆشەگیرییە، شەنگال هی شەهیدان و نیشتمانپەروەرانە، ئەو کەسانەی قبوڵمان نەکەن، ئێمەش قبوڵیان ناکەین، ئێمە خۆبەڕێوەبەری خۆمان دروست دەکەین و خۆمان بەڕێوە دەبەین، هەمووان لە شەنگال دەزانن پیلانی ٩ی تشرینی یەکەم چییە و ئێمەش دژی دەوەستینەوە، ئێمە چاوەڕێی ئەوە ناکەین دوژمن قبوڵمان بکات، چاوەڕێی ئەوە دەکەین میللەتەکەمان خۆی ڕێکبخات و بەرامبەر دوژمنان بوەستێت.

 

 "شەنگال بە خوێنی شەهیدان دروستکراوە"

تەورێ حەسەن، ئەندامی ئەنجومەنی بۆریک، وتی: ئەم پیلانە قبوڵناکەین و ئیدانەی دەکەین، هەرچی لە تواناماندا بێت بۆ ئازادی ڕێبەرەکەمان دەیکەین، سەرنجمان لەسەر کەیس و بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆیە و هەرگیز بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ لە سەرمان دەرناهێنین، ئەمە یەکەم ڕۆژە لێرەین، ئامانجی دوژمن وێرانکردنی شەنگالە، بەڵام هەرگیز ناهێڵین شەنگال وێران بکەن، دۆزەکەمان هەمیشە بەردەوام دەبێت تا بیرۆکە و دۆزەکەمان دەچنە لوتکە، ئەگەی یەک کەسیشمان لە شەنگال بمێنێتەوە، ڕێگا نادەین لەناو بچێت، شەنگال بە خوێنی شەهیدانمان بونیاد نراوە.

 

"ئێمەلەناو ناچین"

هەروەها ئەهرام ئیسماعیل، ئەندامی کۆردیناسۆنی تاژێ وتی: دوژمنانمان هەمیشە دەیانەوێت لە مانگی تشرینی یەکەمدا لە دژی ئێمە پلاندابنێن. لەم مانگەدا پیلانیان لەدژی ڕێبەر ئاپۆ دانا، لە هەمان ڕۆژدا واتە ٩ی تشرینی یەکەم لەسەرێکانی و شەنگال پیلانیان دانا، ئەوان دەیانویست پلانی هەولێر و بەغدا جێبەجێ بکەن، هەروەها پادێیان داخست و هەموو هێزی خۆیان بەکاردەهێنن بۆ لەناوبردنی ڕێکخراوەکەمان، بەڵام ئێمە ون نابین، نەتەوەی ئێزدی هەمیشە هەیە، هەمیشە لەسەر پێی خۆمان دەبین، هەرچی پێویست بێت بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و شکستپێهێنانی پلانەکان دەیکەین.

ڤیدیۆی زیاتر ببینەهەموو ڤیدیۆکانی هەواڵەکانمان لە یەک شوێن.