بۆ میتینگی "کاتی ئازادی ژنانە" بانگەواز کرا

ژنانی چالاکوانی "TJA" دەڵێن: "بۆ ئەو گوندانەی کە ناچین و ژنەکانمان پێی ناگەن" بانگەوازیی لە ژنان کرد کە لە ١٦ی تشرینی یەکەم بە دروشمی "کاتی ئازادی ژنانە" بەشداری گردبونەوەکە بکەن، "با بە هەموو پەرۆشییەوە بچینە مەیدانەکان".

بۆ میتینگی "کاتی ئازادی ژنانە" بانگەواز کرا

ژنانی چالاکوانی "TJA" دەڵێن: "بۆ ئەو گوندانەی کە ناچین و ژنەکانمان پێی ناگەن" بانگەوازیی لە ژنان کرد کە لە ١٦ی تشرینی یەکەم بە دروشمی "کاتی ئازادی ژنانە" بەشداری گردبونەوەکە بکەن، "با بە هەموو پەرۆشییەوە بچینە مەیدانەکان".

 

مەدینە مەمەد ئۆغڵو

ئامەد- بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی ئازاد "TJA " و پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان "DBP" بە دروشمی "ڕەگەزپەرستی و سێکسیزم بەسە" کاتی ئازادی ژنانە" ڕۆژی ١٦ی تشرینی یەکەم لە مەیدانی وێستگەی ئامەد گردبونەوەیەکی ناوخۆیی بەڕێوەدەچێت،  لە بەردەوامیی گردبونەوەکە لە چەندین شاردا ژنان کۆدەبنەوە و تیشک دەخەنە سەر لەشفرۆشی و ماددە هۆشبەرەکان و توندوتیژی دژی ژنان لە هەرێمەکە، چالاکوانانی تەژا بە دەنگ و پەرۆشییەوە بانگەوازیی هەموو ژنانی ناوچەکەیان کرد بۆ گردبونەوەکە.

 

"ئامانجمان ئەوەیە کە پەیوەندی بە ژنان و گەنجانەوە بکەین"

جەلێ ئۆکان، چالاکوانی "TJA " ڕایگەیاند، کە کۆمەڵکوژی و توندوتیژی دژی ژنان لە وڵات و ناوچەکە ڕوو لە زیادبوون دەکات و وتی: "کاری ئەم گردبونەوەیە زۆر بە توندی دەستی پێکردوە لەو چوارچێوەیەدا کاری ژنان لە مەیدانەکاندا بەردەوامە ئێمە وەک ژنان زۆر کاردەکەین بۆ بەرزکردنەوەی هۆشیاری و پاراستنی خۆمان، ئێمە هەوڵ دەدەین لە هەموو بوارێکی ژیاندا بین، ئەوەی لە دەستمان بێت دەیکەین بۆ ئەوەی بەشداری ئەم خەباتە بکەین ماڵ بە ماڵ پەیوەندی بە ژنان و گەنجانەوە دەکەین، من باوەڕم وایە ئەم هەڵمەتە لەڕێگەی ئەو هەوڵانەوە ئامانجەکەی خۆی بەدەست دەهێنێت".

 

"هیچ گوند و ژنێک نابێت کە ئێمە پێی نەگەین"

جەلێ ئۆکان ڕایگەیاند کە بەنیازن وەک بەشێک لە کارەکانی خۆیان پەیوەندی بە ژنان و گەنجانەوە بکەن و تیشکیان خستە سەر ئەوەی کە لە هەموو شارێکی هەرێمدا جموجوڵێک هەیە بە چالاکی وەک کۆبوونەوە و وۆرک شۆپی ژنان ،جەلێ ئۆکان داوای کرد بەشداری گردبونەوەکە ئەنجام بدرێت و بەردەوام بوو: "لەم کاتەدا، ئێمە هەموو شتێک دەکەین کە بتوانین هۆشیارییان بەرزبکەینەوە و لە سیستەمەکە ڕزگاریان بکەین تا ئێستا هیچ گوندێک نییە کە ئێمە لە چوارچێوەی کارەکانماندا نەچین ڕۆژانە کاری ژنان لە شارەکانی هەرێم دەبینین کۆبوونەوەی ژنان لە گوند و گەڕەکەکان و هەروەها وۆرک شۆپ بەڕێوەدەچێت ئێمە خەبات و تووڕەیی ژنانمان بینیوە لە دژی عەقڵییەتی پیاو، بەم دروشمە هیچ ئافرەتێک نابێت کە پێی نەگات و هۆشیاریی خۆی بەرز نەکەنەوە".

 

"دوای گردبوونەوەکە کارەکانمان بەردەوام دەبێت"

یەکێکی تر لە چالاکوانانی "TJA " یوکسەل چەلیک، دووپاتی کردەوە کە ئەوان لە دوای گردبونەوەکە لە مەیدانەکان دەبن، وتی: "ئێمە وەک ژنان و گەنجان لە ١٦ی تشرینی یەکەم بە هەموو پەرۆشییەوە لەسەر شەقامەکان دەبین ئێمە باش دەزانین کە ژنان لە ژێر توندوتیژی و بێزاریدان و کار بۆ پاراستنیان دەکەین و هانیان دەدەین خۆیان بپارێزن، ئێمە دانیشتن و گفتوگۆ لەگەڵ ژنەکانمان دەکەین ئەم هەوڵانە بەردەوام دەبن تا ئەنجام بەدەست بهێنین، کارەکانمان تەنها لە پرۆسەی هەڵمەتەکەدا نابێت، بەڵکو کارەکانمان دوای ئەوەش بەردەوام دەبێت"خ.