٦٨ دامەزراوەی ژنان داوای ئازادکردنی ئایسەل توغلوک دەکەن
٦٨ ڕێکخراوی ژنان لە چەندین شاری تورکیا داوای دەستبەجێ ئازادکردنی ئایسەل توغلوک سیاسەتمەداری کورد دەکەن کە کێشەی تەندروستی هەیە.

ناوەندی هەواڵ
٦٨ ڕێکخراوی ژنانی تورکیا و ناوچەکە، کە بریتین لە یەکێتی ژنانی ئەلەڤی ئەوروپا، کۆمەڵەی ژنانی تەڤگەری ئازاد (TJA)، TTB پزیشکی ژنان و لقی تەندروستی ژنان، پلاتفۆرمی ژنانی وان، کۆمەڵەی دژ بە توندوتیژی سێکسی، پلاتفۆڕمی ژنانی دەتکا، کۆمەڵێک ڕێکخراوی تر سەبارەت بە تەندروستی ئایسەل توغلوک سیاسەتمەداری کورد کە لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ەوە زیندانی کراوە، لێدوانێکی نوسراویان بڵاوکردەوە.
ئایسەل توغلوک پارێزەری مافەکانی مرۆڤ و سیاسەتمەدارێکە کە هەموو ژیانی خۆی تەرخان کردووە بۆ تێکۆشانی ئازادی و یەکسانی کە بە ئاشتییەکی سەربەرزانەی کورد کۆتایی پێدێت، وتیشی: "هەوڵ و تێکۆشانی ئایسەل توغلۆک ئەو هەڵوێستەی لە ژیاندا، کە خۆی بۆ تەرخان کردووە، لە مێژووی سیاسی ئەم دواییەدا برینی قووڵی جێهێشتووە وەک هەمووان دەزانن، ئەو شایەتحاڵی هێرشی ڕەگەزپەرستانە بوو بۆ پرسەی دایکی و زیانی نەگونجاوی بۆ یادەوەرییەکەی بەجێهێشت، سەرەڕای ئەو راپۆرتەی کە ئەنجومەنی پزیشکیی فاکەڵتی پزیشکی کۆجائێلی ئامادەی کردووە، کە ماوەی چەند مانگێک بەردەوام بوو لە پرۆسەی چارەسەری و پشکنین، کە ناتوانێت لە زینداندا بمێنێتەوە، بەڵام ڕاپۆرتێکی نوێ لەلایەن نوسینگەی تاقیکردنەوەی پزیشکی ئیستەنبۆل ئامادەکراوە کە پیچەوانەیە".
ئەو ٦٨ ڕێکخراوە داواش دەکەن ئایسەل کە ساڵانێکە لە دژی توندوتیژی دژی ژنان خەباتی کردووە بۆ ئازادی ژنان ئازاد بکرێت دەڵێن: "هەروەها لە چوارچێوەی 'دادپەروەری بۆ ژنان' دا جارێکی دیکە داواکاریەکانمان بۆ ئەیسەل و هەمو بۆ هەموو زیندانیانی سیاسی دەردەبڕین، پێش هەموو شتێک وەزارەتی داد و دەوڵەت بەرپرسیارن ئەگەر هەر شتێک ڕووبدات سەبارەت بە تەندروستی ئایسەل، ئەوان بەرپرسیارن".