ناوەندی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، لە ڕاگەیەندراوێکدا لە پەیجى تایبەت بەخۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویان کردووەتەوە، ئاگرێكى فراوان لە قامیشى سەر بە شارۆچکەى ماوەت لە سنوورى سلێمانى کەوتەوە.
بەهۆى ئاگرەکەوە ٥٠٠ دۆنم لە پوش و پاوان و باخ و ٤٠ دۆنم لە ڕەزى هاوڵاتییان سووتان، بەڵام بە هاوکارى دانیشتووانى ناوچەکە و تیمەکانى ئاگرکوژێنەوە توانراوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت.




