سلێمانی
ئەمڕۆ، لە نوێنەرایەتی پەیەدە لە هەرێمی کوردستان، لە شاری سلێمانی، بەبۆنەی ۲۳ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی یەکێتی دیموکراتیک "پەیەدە" بە دروشمی " بەرەو مسۆگەرکردنی مافە کوردییەکان لە دەستووردا و بونیادنانی سوریایەکی دیموکراتیک و فرەلایەن"، بە ئامادەبوونی ئەندامان و میوانداری لایەنە سیاسییەکان و ڕێکخراوە سیاسی و بێلایەنەکانی شاری سلێمانی و ژنانی چالاکوان، بەرز و پیرۆز ڕاگیرا.
شیرین شێح حەمادی، ئەندامی دەستەی نوێنەرێتی کۆنگرە ستار، وتی: لە ۲۳ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەیەدە، وەک کۆنگرەستار بۆ پیرۆزکردنی هاوڕێیانی خۆمان بەسەرکردەوە، پەیەدە بە خەبات و تێکۆشانی چەندین ساڵەی لە ڕۆژئاوای کوردستان سەربڵند و شکۆدارە، کە چەندین ساڵە لە پارچەکانی کوردستان خەبات و تێکۆشان دەکات، بە پڕەنگی لە تەواوی سوریادا جێی گرتووە.
لە کۆتاییدا وتی: سەردانییەکەی ئەمڕۆ، هەموو ئەمڕۆ دەرگای پەیەدە بەڕووی میواناندا کراوەیە تابتوانن لایەنە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکان سەردانی پەیەدەبکەن، هاوڵاتیان و لاینە سیاسییەکان بە چەپکەگوڵی ڕێزەوە سەردان دەکەن.
ڕۆدی موسلیم، ئەندامی پەیەدە، وتی: لە ۲۳ هەمین ساڵیادا پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی هاوڵاتیانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکەم، بە مۆڕاڵی شەهیداندا درێژەدەری بەرخۆدان دەکەن، لە کاتژمێر ۱٠ تا ٥ ی پاشنیوەڕۆ پێشوازی لە میوانەکانمان دەکەین، لایەنە سیاسییەکان و چالاکوانان و ڕێکخراوەسیاسیییەکان بە اجەپکەگوڵەوە سەردان دەکەن.
لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: ئەمڕۆ لە گەلی کورد پیرۆزە، ئێمە درێژەدەری شەهیدانی ڕێئگای ئازادی دەبین.










