"پێویستە یاسایەک هەبێت کە دادپەروەری بۆ ژنان دابین بکات"

حاڵەتەکانی توندوتیژی دژ بە ژنان لە لوبنان لە هەڵکشاندایە، بەشێکی ژنان بەهۆی توندوتیژی گیانیان لەدەستداوە، بەشێکیشیان ڕادەستی ژیان بوون، لە بەرامبەردا بەشێکیان دەنگیان بەرز کردەوە و داوای دادپەروەری دەکەن.

سوزان ئەبو سەعید

 

بەیروت- ڕووداوەکانی توندوتیژی دژی ژنان لە لوبنان بەردەوامە لە زیادبوون، ژمارەیەکی زۆر لە ژنان لە ئەنجامی ئەشکەنجەدان گیانیان لەدەستداوە. هەڵمەتەکانی داکۆکیکردن لەلایەن تاکەکان و کۆمەڵەکانی ژنانەوە لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەڕێوەدەچێت، بۆ بەڵگەکردنی حاڵەتەکان داوا لە ژنان کرا ڕووبەڕووی دەستدرێژیکارەکانیان ببنەوە و بچنە لای لایەنە پەیوەندیدارەکان و ڕاپۆرتی ئەوە بدەن کە چییان بەسەردێت.

 

مانگرتنی کارمەندان و دەسەڵاتی دادوەری و مۆڵەتی دەسەڵاتی دادوەری بووە هۆی درێژبوونەوەی ئازارەکانی ژنان و سزانەدانی تاوانباران ئازارەکانی ژنانی زیاتر کرد، بۆیە ژنان ناچار بوون لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە قسە لەگەڵ ڕای گشتی بکەن و ئەو کارە دڕندانەیانە ئاشکرا بکەن.

 

لەوانە، گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە کە تێیدا ژنێک بە ناوی "غنوە عەلاوی" لەلایەن هاوژینەکەیەوە توندوتیژی بەرامبەر دەکرێت، غنوە چوار جار هەوڵی خۆکوشتنی داوە، دوای ئەوەی لە توندوتیژی ڕزگاری بوو، داوای جیابوونەوەی لە هاوژینەکەی کرد.

 

"غنوە دژی هەموو سیستم و یاسایەک وەستایەوە کە زوڵم لە ژنان دەکەن"

غنوە عەلاوی بە متمانەوە پێشوازی لێکردین و وتی: من بەشی کارگێڕی کارم تەواو کردووە، لە ساڵی ٢٠٠٨ هاوسەرگیریم لەگەڵ یاریدەدەری یەکەمی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، ئا.ت. کرد کە ئێستا دەستبەسەرە، لە ماوەی هاوسەرگیریمدا ڕووبەڕووی زۆر ئەشکەنجە بوومەوە، چوار جار هەوڵمدا خۆم بکوژم، دوای ئەوەی ڤیدیۆی سووکایەتیکردنم لەلایەن هاوژینەکەمەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە، بڕیارمدا دژی ئەم سووکایەتییە بوەستمەوە دژی هەموو ئەو سیستەم و یاسایانەی کە ژنان دەچەوسێننەوە، گەڕامەوە بۆ ژیانی پێش ٢٠٠٨ کە ژیانی خۆشدەوێت و هەموو مرۆڤە ستەملێکراوەکان و بەساڵاچووان و منداڵان و تەنانەت ئاژەڵەکانیش دەپارێزێت.

 

"پێویستم بە یاسایەک هەیە کە دادپەروەری بە من و ژنان بدات"

غنوە عەلاوی ڕایگەیاند کە پێویستی بە یاسایەک هەیە کە دادپەروەری بۆ خۆی و ژنان بەدیبهێنێت، پێویستە تاوانباران سزا بدرێن و ئەو ژنانەی کە توندوتیژییان بەرامبەر کراوە مافی خۆیان بەدەستبهێنن، "خێزان و کۆمەڵگە پێویستە ئەو ژنانە بپارێزن کە توندوتیژییان بەسەرکراوە، ئێمە پارێزگاریمان دەوێت، بابەتی من چیتر پرسێکی شەخسی نییە، بابەتی ڕای گشتییە، من بەناوی خۆم و بەناوی هەموو ژنێکەوە قسە دەکەم کە تووشی توندوتیژی بووە، داوا لە ژنان دەکەم بۆ قسەکردن و بەرزکردنەوەی دەنگیان و ڕووکردنە ئەو کۆمەڵانەی کە مافی ژنان دەپارێزن، چیتر بێدەنگ نابین".