پارێزەر مەریەم ئیدریسی: لە نێوان یاسا و ڕاستییەکاندا بۆشایی هەیە

ژنانی مەغریب کە بە تەنیا چاودێری منداڵەکانیان دەکەن، لە کاروباری منداڵەکانیاندا خاوەن بڕیار نین، چونکە باوکەکە هەتا دەمرێت خاوەن بڕیاری ژیانی منداڵەکانیانە.

حەنان حارت

 

مەغریب- کەیسی هونەرمەندی مەغریبی جەمیلە ئەلحەونی، کە لە ڕێگەی دادگاوە لەگەڵ ئەو پیاوەی هاوسەرگیری کردبوو، جیابووەوە و دەیویست خاوەنداری یاسایی پیاو لەسەر کوڕەکەیان نەهێڵێت، بووە هۆی ناڕەزایی سەبارەت بە یاساکان و گەڕانەوەی خاوەندارێتی بۆ باوک لە هەموو حاڵەتەکاندا.

 

جەمیلە ئەلحەونی لە کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢دا داوای یاسایی تۆمارکرد و داوای لابردنی خاوەندارێتی هاوژینە جیابووەکەی کە ناوی "ئەمین ناجی"ە کرد لەسەر کوڕە ١٢ ساڵانەکەیان، هەروەها بڕیاریکی خێرا بۆ جێبەجێکردنی بەڵگەنامە فەرمییەکانی کوڕەکەی گەڕاندەوە، چونکە کوڕەکە لەگەڵ دایکی دەژی و دایکەکەش هەمیشە خەرجیەکانی بۆ دابین دەکات.

 

لە یاسای خێزاندا مافی ژنان بۆ چاودێری منداڵ

لە یاسای خێزانی وڵاتی مەغریبدا لە بەشی چوارەمدا هاتووە، ئەرکی باوک و دایکە کە منداڵیان هەبێت، بەڵام لە ماددەی ٢٣٠ و ٢٣١ و ٢٣٦ و ٢٣٧ مافی بەرپرسیارییەتی بە باوک سپێردراوە، ماددەی ٢٣٦یش وادەردەکەوێت کە یاسایەک بێت کە باوک تەنیا خاوەن منداڵەکانی بێت بە فەرمانی دادگا بۆ خۆلادان لە خاوەندارێتیان، کاتێک باوک بەربەست و ئاستەنگی هەبێت، ئەم بڕگەیە مافی ئەوە بە دایک نادات کە لە هەموو کاروباری منداڵاندا بەشدار بێت، تەنیا بۆ ئەنجامدانی شتی بەپەلە، بەپێی ماددەی ٢٣٧ باوک دەتوانێت دایک لە خاوەنداری منداڵ بێبەش بکات.

 

بەپێی پێداویستییە یاساییەکان بەتایبەتی لەگەڵ یاسای خێزاندا، ئەمە ناکۆکە لەگەڵ مەرجەکانی تر وەک ماددەی ٤٥، کە داوای لە دایک و باوک هەیە وەک یەک مافەکانی منداڵەکانیان بپارێزن، لە ماددەی ٥١یشدا باوکان و دایکان پێویستیان بەوە هەیە کە پێکەوە بڕیاری پەیوەست بە منداڵان بدەن.

 

دەیانەوێت هەندێک بڕگەی یاساکە بگۆڕدرێن

چالاکوانە یاساییەکان لە مەغریب دەیانەوێت کە دەستوورە یاساییەکان بگۆڕدرێن بۆ دەستەبەرکردنی یەکسانی چاودێری نێوان دایک و باوکان یان پیاوان و ژنان، ئامانجی سەرەکی هاوسەرگیری دروستکردنی خێزانە بە سەرۆکایەتی هەردوو هاوژینەکە.

 

سەبارەت بەدۆسیەی دادگاییکردنەکە، مەریەم جەمال ئیدریسی، پارێزەری دار ئەلبەیزا و ئەندامی نووسەری نیشتمانی ڕێکخراوی ژنانی یەکێتی، داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی مەغریب کرد بگەڕێنەوە بۆ داواکارییەکانی خاوەندارێتی یاسایی لە گۆڕینی یاسای خێزان و وتی: دەبێت خاوەندارێتی منداڵ هاوبەش و یەکسان بێت لە نێوان ژن و پیاودا، دەزانین کە ئەمە یاسایەکی جیهانییە.

 

لە یاسادا تەنها باوکان خاوەن منداڵن

مەریم جەمال ئیدریسی وتی: من زۆر ژن دەبینم کە لە هاوژینەکانیان جیابوونەتەوە و منداڵیان هەیە، کێشەکانیان زۆرن لەسەر ئاستی بەڵگەنامەی فەرمی و دارایی، هەندێک ژن هەن کە هەژماری بانکی بۆ منداڵەکانیان دەکەنەوە بۆ پاراستنی پارەکەیان و بەڕێوەبردنی خەرجیەکانی خوێندن، دایک مافی خۆیەتی پارە بخاتە سەر هەژماری منداڵەکانی، بەڵام کاتێک دەیەوێت پارەکەی لێ بکشێنێتەوە مافی خۆی نییە و تەنیا مافی باوکە چونکە باوک بەپێی یاسا خاوەنی منداڵە.

 

مەریم جەمال، وتیشی: "لە هەندێک حاڵەتدا لەوانەیە باوک لە حاڵەتەکانی پەیوەست بە ئەخلاق و شەرەف زیندانی بکرێت یان سزای لەسێدارەدانی هەبێت، لێرەدا دۆخی دایک خراپتر دەبێت، دایک خۆی لەبەردەم ئاستەنگی ئیداری و یاسایی و دادوەریدا دەبینێتەوە، هەروەها تێچووی کاتێکی زۆر بۆ دایکان دەبێت بۆ دەرکردنی بڕیاری بەپەلە بۆ مافەکانی مرۆڤی منداڵان".

 

ئەگەر مۆری باوک نەبێت منداڵ لە پەروەردە و تەندروستیدا بێ ماف دەمێنێتەوە

هەروەها دەربارەی پرسی پەروەردەکردنی منداڵان لە بەشی گشتی و چارەسەرکردنیان لە نەخۆشخانە حکومییەکان وتی: بۆ ئەم دوو مافە ژنان ڕووبەڕووی ئاستەنگی زۆر دەبنەوە و زۆر باوک هەن پارەیان دەوێت بۆ واژۆکردن لەسەر بەڵگەنامەکان، بۆیە ڕق و کینەی خۆیان لە هاوژینە جیابووەکانیان وەردەگرن، یاساکە پێویستی بە بوونی باوکە لەکاتی دەرکردنی پاسپۆرت و ڤیزادا، دایک بۆ جێبەجێکردنی ئەو بەڵگە پێویستانە، بەس نییە و دایک ناتوانێت منداڵەکان لە قوتابخانە ببات بۆ قوتابخانەیەکی تر.

 

دەشڵێت: ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی کە زۆرێک لە منداڵان  ببنە قوربانی دەقە یاساییە جیاوازەکان، هەرچەندە یاسا و ڕاستیەکان پەرەیان سەندووە و ژنان چوونە ناو ناوەندەکانی بڕیاردان و بەرپرسیارێتییەوە، بەڵام ناتوانن سەرپەرشتی بەرژەوەندی منداڵەکانیان بکەن.

 

"ڕاستی و یاسا یەکناگرنەوە"

مەریم جەمال ئیدریسی لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: بۆشاییەکی گەورە لە نێوان یاسا و ڕاستیدا هەیە، ئەو سەرکوتکردنەی کە جیاکاری یاسایی دادگەری دەسەپێنێت، پێویستە هەڵبگیرێت و مافی باوکان و دایکان یەکسان بێت، هەروەها پێویستە سزاکە بگۆڕدرێت، هەندێک تاوان هەیە پەیوەندی بە ڕەوشت و شەرەف و دەستدرێژی و توندوتیژییەوە هەیە، دەبێت خاوەندارێتی منداڵ لە دەستی ئەو باوکە دەربهێنرێت، کە ئەم تاوانانەیان ئەنجامداوە.