شاخەوان ئیلناز ڕەکابی وەک ڕاهێنەری ئۆڵۆمپی هەڵبژێردرا

ئیلناز ڕەکابی، شاخەوانی ئێرانی کە لە مانگی تشرینی یەکەمدا لە پێشبڕکێکانی سیئۆل بە بێ حیجاب بۆ ئیدانەکردنی کوشتنی ژینا ئەمینی دەرکەوت، وەک ڕاهێنەر لە ئۆڵۆمپیادی جیهانیدا هەڵبژێردرا.

ناوەندی هەواڵ

 

شاخەوانی ئێرانی ئیلناز ڕەکابی بۆ ڕاهێنەرایەتی وەرزشوانانی ژنانی ئەمریکا، سەنگافورە و یۆنان هەڵبژێردرا، کە لە وڵاتانی جیاوازەوە بەشداری خولی ڕاهێنان دەکەن وەک دەستپێکێک بۆ باشترکردنی ئاستی سەرکەوتنەکانی ژنان لە بواری وەرزشدا

 

ئیلناز ڕەکابی وەرزشوان و شاخەوانی ئێرانی پاڵەوانی ئێرانە و لە ساڵی ٢٠١٧دا مەدالیای زێڕی جامی بۆڵدەرنگی ئاسیای بەدەستهێنا، لە پاڵەوانێتی شاخەوانی ئاسیا وازهێنانی لە بواری شاخەوانی ڕاگەیاند، لە ڕابردووشدا چەندین مەدالیا و خەڵاتی وەرگرتووە.

 

ئیلناز ڕەکابی، حیجابی ناچاریی وەرزشوانانی کچ لە پێشبڕکێ وەرزشییەکاندا بە یەکێک لە ئاستەنگە گەورەکانی سەرکەوتنیان دەزانێت، لە کاتی خۆپیشاندانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا لە مانگی تشرینی یەکەمدا لە پاڵەوانێتیەکدا لە شاری سیئۆلی کۆریا بە بێ حیجاب دەرکەوت و دوای ئەوە هەڕەشەی لێکرا.