ڤایرۆسی کۆڤید-١٩ گۆڕانکاری لە ڤایرۆسی وەرزیدا دروستکردووە

لە دوای ڤایرۆسی کۆڤید-١٩ گۆڕانی گەورە لە سەرهەڵدان و جیناتی ڤایرۆسی وەرزیدا دروستبووە و پێشبینی دەکرێت لە ساڵانی داهاتوو ڤایرۆسە ونبووەکان دووبارە دەربکەونەوە وکاریگەرییان بە شێوەیەکی بەهێزتر هەبێت.

ناوەندی هەواڵ

 

لە یەکەم توێژینەوەکانی زانکۆی سیدنی لە ئوسترالیا بۆ دۆکیومێنتکردنی کاریگەری کۆڤید-١٩لەسەر ئەو ڤایرۆسانەی کە پێشتر لە ئوسترالیا هەبووە، دەریخستووە کە کۆڤید-١٩ بەرپرسیار بووە لە دروستکردنی گۆڕانکاریەکی گەورە لە سەرهەڵدان و جیناتی ڤایرۆسی هاوکاتی هەناسەدان RSV لەو وڵاتەدا، کە لە دوای پەتای کۆرۆنا چەندین نەخۆشی دیکە سەریهەڵداوە کە لە ساڵانی پێشووتردا نەبووە.

ئاڕ ئێس ڤی ڤایرۆسێکی باوە کە بە گشتی دەبێتە هۆی توشبوون بە سەرما کە نیشانەکانی وەک هەوکردنە و دەتوانێت بە تایبەتی بۆ منداڵان و بەتەمەنەکان مەترسی دروستبکات.

توێژەرەوەکان دەڵێن کە پەتای کۆرۆنا شێوازی وەرزیی ڤایرۆسی ئاڕ ئێس ڤی تێکداوە، کە ئەندامێکی سەرەکی گروپێکی ڤایرۆسی زستانەی ئاساییە، کە بۆ یەکەم جار لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٠ دا پەتای زستانەی ئاڕ ئێس ڤی بە هۆی سنووردارکردنی گەشتی کۆڤید-١٩ و پێوانەکانی کۆنترۆلکردنی هەوکردن دەرنەکەوت، بەڵام ئاڕ ئێس ڤی یەکێک بوو لە یەکەم نەخۆشییەکانی هەناسەدان کە دووبارە دەرکەوتنەوە دوای پەتای کۆرۆنا.

هەروەها پێکهاتەی ئەنفلۆنزاکان کە لە پێش و پاش کۆڤید-١٩ دا زۆر گۆڕاوە، ئەمەش دەبێتە هۆی گۆڕانکاری لە بەرەنگارییەکان لە چۆنیەتی هەڵبژاردنی پێکهاتن و کاتی ڤاکسینی ساڵانە و دکتۆر ئێدن  لە زانکۆی سیدنی ئاماژەی بەوەداوە کە پێویستە هۆشیاری هەبێت کە لەوانەیە هەندێک لە ڤایرۆسەکان یان هەموویان هەبن بەڵام ون بوون و لەوانەیە لە داهاتوویەکی نزیکدا بگەڕێنەوە و کاریگەری بەهێزتریان هەبێت.