ڕۆژانە خواردنەوەی قاوە تەندروستی باشتر دەکات

ڕۆژانە خواردنەوەی قاوە دەتوانێت مەترسی مردنی زوو بە ڕێژەی ٪٣١ کەمبکاتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی توێژینەوەیەک لە زانکۆی پزیشکی باشوور لە وڵاتی چین، لەسەر زیاتر لە ١٧١ هەزار کەس لە ماوەی ٧ ساڵدا، دەریخستووە کە خواردنەوەی قاوە ڕۆژانە بە شێوەیەکی مام ناوەند مردنی زوو و بە هۆکارەکانی شێرپەنجە و نەخۆشی دڵ بە ڕێژەی ٪٣١ کەمدەکاتەوە، ئەم توێژینەوەیە پەیوەندی ڕاستەوخۆی خواردنەوەی قاوە و تەندروستییەکی باش دەردەخات.

 

توێژینەوەکە لەلایەن ڕۆژنامەی ئانالس بۆ پزیشکی ناوخۆیی لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەدەدات کە خواردنەوەی قاوە لە ڕۆژێکدا لە نێوان ١.٥-٣ کوپ قاوە بە شەکرەوە یان بێ شەکر سوودی تەندروستی دەبێت، ئەوەشی خستووەتەڕوو لە جیهاندا لە ڕۆژێکدا ٢.٥ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن کوپ-فنجان قاوە دەخورێتەوە بەشێوەیەکی مامناوەند.

 

ئەوەش دەرکەوتووە کە پێکهاتە کیمیاییەکان لە قاوەدا، کاریگەری تەندروستییان هەیە وەک کەمکردنەوەی هەوکردنەکان، زیادبوونی ماددە خۆراکییەکانی لەش و باشترکردنی هەستیاریی ئەنسۆلین.

 

هاوکات بوونی شەکر لە قاوەکەدا سودەکانی لەناونابات، بەپێی داتاکانی توێژینەوەکە ئەوانەی قاوە بە شەکرەوە دەخۆن بە ڕێژەی ٪٣١ مەترسی مردنی زوویان لەسەر کەمترە، پزیشکێکیش دەڵێت خواردنی شەکر یاخود نەخواردنی ناتوانرێت بوترێت کە جیاوازییەکی گەورە دروستدەکات لەسەر کەسەکە.