خواردنەوە گازییەکان ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی جگەر زیاد دەکات

لە توێژینەوەیەکدا ئاشکرا کراوە، خواردنەوەی تەنها یەک قتوو لە خواردنەوە گازییەکان لە ڕۆژێکدا ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی جگەر بە ڕێژەی ٨٥% زیاد دەکات.

 

ناوەندی هەواڵ- توێژەرانی قوتابخانەی پزیشکی هارڤارد لە شاری بۆستن بەدواداچوونیان بۆ کۆمەڵێک ژنی سەروو پەنجا ساڵان کردووە بۆ ماوەی زیاتر لە ٢٠ ساڵ، توێژینەوەکە دەرکەوتووە ئەو ژنانەی ڕۆژانە تەنها یەک قتوو خواردنەوە گازییەکان دەخۆنەوە ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی جگەر زیاترە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو ژنانەی کە ڕۆژانە یەک یان زیاتر لە قتوویەک خواردنەوە گازییەکانیان خواردووەتەوە، ئەگەری مردنیان بە نەخۆشی جگەر ٦٨% زیاترە بە بەراورد بەو ژنانەی کە مانگانە سێ جار یان کەمتر هەمان خواردنەوەیان خواردووەتەوە.

توێژینەوەکە دەریخستووە ڕێژەی شێرپەنجەی جگەر لە هەر ١٠٠ هەزار ژنێک کە ڕۆژانە خواردنەوە گازییەکان دەخۆنەوە١٨ کەسە.