پێویستە ڕۆژانە بە نزیکەیی ٨ پەرداخ ئاو بخورێتەوە

ئاو هیچ کالۆرییەکی نییە، بۆیە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە بەڕێوەبردنی کێشی جەستە و کەمکردنەوەی وەرگرتنی کالۆری لە کاتی جێگرەوەی خواردنەوەکان کە کالۆرییان تێدایە، وەک چای شیرین یان سۆدەی ئاسایی.

ناوەندی هەواڵ

 

وەرگرتنی ئاوی پێویست ڕۆژانە زۆر گرنگە بۆ تەندروستی، چونکە دەبێتە هۆی ڕێگریکردن لە وشکبوونەوەی لەش، کە هۆکارن بۆ ناڕوونی بیرکردنەوە، گۆڕانی باری دەروونی، گەرمبوونی جەستە و قەبزی و بەردی گورچیلە. ئاو هیچ کالۆرییەکی نییە، بۆیە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە بەڕێوەبردنی کێشی جەستە و کەمکردنەوەی وەرگرتنی کالۆری لە کاتی جێگرەوەی خواردنەوەکان کە کالۆرییان تێدایە، وەک چای شیرین یان سۆدەی ئاسایی.

 

ئەو کەسانەی لە کەشوهەوای مامناوەنددا دەژین پێویستە ڕۆژانە بە نزیکەیی (٢.٥) لیتر (٨ پەرداخ) ئاو بخۆنەوە، هەروەها ئەو کەسانەی لە ناوچە گەرمەکاندا دەژین، دەبێت بڕێکی زیاتری ئاو بخۆنەوە، تا پارێزراو بن لە وشکبوونەوە.

 

خواردنەوەی بڕی پێویست ئاو دەبێتە هۆی:

  • باشترکردنی توانای مێشک

کەمترین لەدەستدانی شلەی مێشک بە ڕێژەی ٢٪، دەتوانێت کاریگەری لەسەر بیرەوەری، باری دەروونی، وردبوونەوە-تەرکیز و کاتی کاردانەوە هەبێت، زیادکردنی تەنها چەند پەرداخێک ئاو بۆ خواردنی ڕۆژانە، دەتوانێت کاریگەری ئەرێنی لەسەر بیرەوەری و هەستەکان بکات و تەنانەت بەرەنگاربوونەوەی هەستەکانی دڵەڕاوکێش زیاد دەکات، ئەمە بە تایبەتی گرنگە بۆ کەسانی بەتەمەن کە مەترسی زیاتریان لەسەرە بۆ کەمبوونەوەی شلەی مێشک.

 

  • هاوسەنگی هەرس

جەستە پێویستی بە ئاو هەیە بۆ ئەوەی خۆراک بە باشی هەرس بکات، ئەگەر بەشی پێویست ئاو نەخورێتەوە، لەوانەیە جوڵەی ناڕێکی ڕیخۆڵە و با و ئاوسانی دڵ و دڵەکزێ و ناڕەحەتی تری لێبکەوێتەوە، خواردنەوەی بڕێکی باش لە ئاو یارمەتیدەرە لە شکاندنی ڕیشاڵی تواوە لە خۆراکەکاندا، بۆ ئەوەی پرۆسەی هەرسکردن لەسەر ڕێڕەوی خۆی بمێنێتەوە.

 

  • زیادکردنی وزە

کەمبوونەوەی ئاوی لەش دەبێتە هۆی خاوکردنەوەی سوڕی خوێن و کاریگەری لەسەر ڕۆیشتنی ئۆکسجین بۆ مێشک دەبێت، هەروەها کەمی ئاو دەبێتە هۆی ئەوەی دڵت زیاتر کار بکات، بۆ ئەوەی ئۆکسجین لە هەموو جەستەتدا هەڵبمژێت، بۆیە ئەو وزە خەرجکراوە دەتوانێت هەست بە ماندوێتی و سستی و کەمتر سەرنجدان دروست بکات.

 

  • دابەزاندنی کێش

بەو پێیەی ئاو خواردنەوە هەستکردن بە تێربوون دەبەخشێت، دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە هەستکردن بە تێربوون لە نێوان ژەمەکاندا، میتابۆلیزمیش زیاد دەکات، توێژینەوەیەک لەسەر ئەو ژنانەی کە کێشیان زیادە، دەرکەوتووە کە خواردنەوەی پەرداخێکی زیادە ئاو پێش هەر ژەمێک دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی بەرچاوی کێشی جەستە، بەپێی توێژینەوەیەکی دیکەی ساڵی ٢٠١٦، ئەو گەورە ساڵانەی کە ڕێژەی ئاویان تەنها بە ڕێژەی ١٪ زیادکردووە، کالۆری کەمتریان خواردووە. هەروەها وەرگرتنی شەکر و کۆلیسترۆڵ و سۆدیۆم و چەوری تێریان لە خۆراکەکاندا کەمتر وەرگرتووە.

 

  • کەمبوونەوەی ئازاری جومگەکان

ئایا دەزانی ئێسکەکان نزیکەی ٨٠٪ ئاوی تێدایە؟ مانەوە لە ئاودا یارمەتی ئێسکەکان دەدات کە بە چەوری بمێننەوە، ئەمەش یارمەتی کەمکردنەوەی بەریەککەوتن دەدات و واتە جومگەکان نەرمتر دەجووڵێن و بەتەندروستی دەمێننەوە.

 

  • ڕێکخستنی پلەی گەرمی

خواردنەوەی ئاوی زۆر یارمەتیدەرە ئارەقە بەرهەم بێت، کاتێک لە کاتی چالاکییەکاندا زۆر گەرم دەبیت، ئەمەش لە بەرامبەردا جەستە سارد دەکاتەوە و دەیخاتەوە باری ئاسایی خۆی، ئەم میکانیزمەی ساردکردنەوەی ناوەکییە زۆر گرنگە بۆ ڕێگریکردن لە جەڵتە.

 

  • پاراستن لە بەردی گورچیلە

بەردی گورچیلە بریتیە لە کۆمەڵە کریستاڵە کانزاییەکان کە لە بۆری میزدا دروست دەبن، خواردنی بڕێکی پێویست ئاو لە ڕۆژێکدا دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە شلکردنەوەی چڕیی کانزاکان لە بۆری میزکردن و کەمتر ئەگەری دروستبوونی بەرد. هەروەها ئاو یارمەتی شۆردنی بەکتریا زیانبەخشەکان دەدات لە میزڵدانەوە و دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە ڕێگریکردن لە هەوکردنی بۆری میز.

 

  • تەندروستی دڵ

خوێن بە شێوەیەکی بەرچاو لە ئاو پێکهاتووە، کاتێک ئاوی پێویست نەخورێتەوە، چڕ دەبێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی ناهاوسەنگی کانزا گرنگەکان (ئەلیکترۆلایتەکان). ئەم کانزایانە وەک پۆتاسیۆم و سۆدیۆم کلیلی کارکردنی دروستی دڵن.

 

  • دەرکردنی ماددە ژەهراوییەکان

وەرگرتنی ئاوی پێویست پشتگیری لە سیستەمی سروشتی جەستەت دەکات بۆ پاککردنەوەی ژەهر، کە پاشماوە و ماددە زیانبەخشەکان لە ڕێگەی میزکردن و هەناسەدان و ئارەقەکردنەوە و جوڵەی ڕیخۆڵەوە لادەبات.

 

  • نەهێشتنی سەرئێشە

لەدەستدانی شلەیەکی سووک دەتوانێت ببێتە هۆی گرژبوونی مێشک لەناو کەللەسەر و دەبێتە هۆی سەرئێشە و شەقیقە لە هەندێک کەسدا. ڕەنگە بەردەوام ئاوخواردنەوەی باش یارمەتیدەر بێت بۆ ئەوەی ئازاری سەر لە ژێر کۆنتڕۆڵدا بمێنێتەوە.