لە ڕێگەی خۆراکەوە ڕێگری لە شێرپەنجەی ڕیخۆڵە دەکرێت

لە توێژینەوەکاندا دەرکەوتووە کە بەڕێژەی ٥٤٪ دەتوانرێت لە ڕێگەی سسیتمی خۆراکیەوە ڕێگری لە شێرپەنجەی ڕیخۆڵە بکرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

سیستمی خۆراکی تەندروست کاریگەرییەکی زۆری لەسەر تەندروستی گشتی هەیە و مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی ڕیخۆڵە کەمدەکاتەوە، زیادکردنی چەند خۆراکێک بۆ سیستمی خۆراکی ڕۆژانە مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی ڕیخۆڵە کەمدەکەنەوە.

 

سارا مێسیلی، پزیشکی نەخۆشییەکان لە کۆلێژی شاهانەی پزیشکانی بەریتانیا، ئاماژەی بەوەکردووە، خۆشبەختانە، بژاردەی خۆراکی تەندروست دەتوانێت مەترسی شێرپەنجەی ڕیخۆڵە لەناوببات.

 

ئەو پزیشکە وتی: بەشێوەیەکی گشتی، دەبێت خۆراکی ئێمە لەسەر بنەمای ڕووەک بێت، لەگەڵ سنوردارکردنی گۆشتی سوور و پڕۆسەکراو، چونکە پەیوەندیان بە گەشەی شێرپەنجەی ڕیخۆڵەوە هەیە.

 

ئەو خۆراکانەی ڕێگری لە شێرپەنجەی ڕیخۆڵە دەکەن بریتین لە:

ڕیشاڵەکان، سیستمی خۆراکی دەوڵەمەند بەو خواردنانەی ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانیان تێدایە یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنەکان دەدەن و مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکەنەوە، بەتایبەتی شێرپەنجەی ڕیخۆڵە.

 

ڤیتامین دی، ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین دی سوودێکی زۆریان لە کەمکردنەوەی گەشەی وەرەمەکان هەیە.

 

ئۆمێگا-٣، کاریگەرییەکی زۆری لە کەمکردنەوەی هەوکردنی ڕیخۆڵە هەیە.

 

دژەئۆکسانەکان، میوە، سەوزەوات، ماسی و خواردنەکانی دیکە کە دەوڵەمەندن بە دژەئۆکسانەکان ڕۆڵێکی گرنگیان لە ڕێگریکردنی نەخۆشییەکاندا هەیە بەتایبەتی شێرپەنجەی ڕیخۆڵە.