هۆشداری دەدرێت لە هەڵکشانی تووشبوون بە کۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە

ڕێژەی توش بوون بەڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەڵەبجە ڕوو لەزیادبوونە و کەرتی تەندروستی ئەو شارەش داوا لە هاوڵاتیان دەکات خۆپارێزی زیاتر بکەن.

هۆشداری دەدرێت لە هەڵکشانی تووشبوون بە کۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە

هەڵەبجە

 

دکتۆر شوان عومەر سوڵتان، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی وەفا تایبەت بە تووشبووانی کۆرۆنا، لە لێدوانێکی تایبەتیدا بۆ ئاژانسی ژنها وتی: ‎لە ئێستادا ڕۆژانە ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا زیادی کردووە، ژمارەی ئەو نەخۆشانەشی بەهۆی ناجێگیری باری تەندروستییانەوە لە نەخۆشخانەدا تۆمار دەکرێن لە پارێزگای هەڵەبجە ڕوو لەهەڵكشانە.

 

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی وەفا ئەوەشی ڕاگەیاند: هۆكاری سەرەكی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا پابەند نەبوونی هاوڵاتیانە بە ڕێكارە خۆپارێزییەكان و بەشداربوونی هاوڵاتیانە لە بۆنە كۆمەڵایەتی و ئاینیەكاندا، داواشی لە هاوڵاتیان کرد کە هۆشیار بن و خۆپارێزی بکەن.

 

ت.پ