زیانەکانی خواردنەوەی کحول لەماوەی دووگیانیدا

پزیشک هودا محێدین ئاماژە بەوەدەکات، پێویستە ژنانی دووگیان ئاگاداری ئەو خواردن و خواردنەوانە بن کە دەیخۆن، هەروەها خواردنەوە کحولیەکان لەوانەیە ببێتە هۆی لەبارچوون.

ناوەندی هەواڵ

 

پزیشک هودا محێدین، ڕاوێژکاری ژنان و منداڵ بوون، دەربارەی خواردنی ژنانی دووگیان نووسیویەتی: خواردن کاریگەرییەکی زۆری هەیە لەسەر تەندروستی دایک و کۆرپەلە، بۆیە پێویستە ژنی دووگیان زانیاری ھەبێت لەسەر ھەموو ئەو لایەنانەی کە دەکرێت زیانی پێ بگەیەنێت، بەتایبەتی لە سێ مانگی یەکەمی دووگیانیدا، کحول ماددەیەکە دەکرێت بە وێلاشدا تێبپەڕێت بۆ خوێنی کۆرپەلە و لەوانەیە ببێتە هۆی لەبارچوون، یان لەدایکبوونی کۆرپەلە بە مردوویی، یان کەمئەندامی جەستەیی و دەروونی و هەڵسوکەوتی منداڵەکە.

 

بەکارهێنانی کحول لە کاتی دووگیانیدا دەبێتە ھۆی دەرکەوتنی دیاردەی کحولی و چەندین نیشانەی دەرکەوتووی هەیە لە کۆرپەلەدا، وەک؛

 

-شێواوی ڕووخسار.

-بچووکی سەری کۆرپەلە.

-نەبوونی درێژی پێویستی کۆرپەلە.

-کێشی کەمتر لە کێشی ئاسایی.

-ناتەواوی لە جووڵەی پەلەکان.

-زۆر چالاکی.

-کەمو کوڕی لە تەرکیزکردن و سەرنج و یادەوەری.

-دواکەوتنی فێربوونی قسە.

-کێشەی خەوتن و شیردانی منداڵ لەماوەی تازە لەدایکبووندا.

-کێشەی بیستن و بینین.

-کێشەی گورچیلە، ئێسک و کێشەی دڵ.

 

لەوانەیە ببێتە هۆی دەرکەوتنی ئەم نیشانانە لە دایکدا:

-وشکبوونەوەو ڕشانەوە.

-بەرزی پەستانی خوێن.

-ناتەواوی خۆراکی.

-شەکرەی دووگیانی.