چەند خۆراکێک هەوکردنی جومگەکان کەم دەکەنەوە

هەوکردنی جومگەکان کە ئازارێکی زۆر بۆ ئەو کەسانە دروست دەکات تووشی بوون، بەدەر لە بەکارهێنانی دەرمان دەکرێت لە ڕێگەی چەند خۆراکێکەوە کاریگەرییەکەی یاخود هەوکردنەکە کەم بکرێتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

هەوکردنی جومگەکان چەندین جۆری جیاوازی هەیە و هەریەکەیان بەهۆی گرفتێکی تەندروستییەوە ڕوودەدات، کە ئەگەری هەیە پەیوەندی بە جومگەکانەوە نەبێت.

 

 لە هەندێک بارودۆخدا ئازارەکەی جێگیرە و تەنها لە جومگەکاندایە، ئەمەش دەکرێت لە ماڵەوە بە خۆراک ئەو گرفتە چارەسەر بکرێت.

 

ئەو خواردنانەی کە هەوکردنی جومگەکان کەمدەکەنەوە، زەنجەفیل، توو لەگەڵ شلیک و پرتەقاڵ، ناوکە کاڵەک بەڵام سوێر نەکراوبێت، ماسیی سەلەمون، زەردەچەوە بخرێتە ئاوی گەرمەوە و بخورێتەوە، نەعنا، وەک خواردنەوەی چای نەعنا.