چەند هۆکارێک دەبێتە هۆی لاوازبوونی ماسولکەکان

لاواز بوونی ماسولکە واتە لەدەستدان و نەمانی ماسولکەکان، هەروەها کەمبوونەوەی توانای جوڵەیان، چەندین هۆکار هەن کە وادەکەن ماسولکەکان لاواز بن، هۆکاری سەرەکیش کەمخوێنی و نەخۆشی شەکرەیە.

ناوەندی هەواڵ

 

لاوازبوونی ماسولکەکان جگە لەوەی گاریگەرییەکی زۆری لەسەر تەندروستی هەیە، گاریگەری لەسەر ئەنجامدانی چالاکییەکانی ڕۆژانەش هەیە، چونکە وادەکات هەست بە ئازار لەو شوێنانەدا بکەیت و توانای ئەنجامدانی چالاکییەکان کەمدەکاتەوە.

 

هۆکارە سەرەکییەکانی لاوازبوونی ماسولکەکان:

-کەمخوێنی یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکان، چونکە وادەکات ئۆکسجین لە ماسولکەکاندا کەمبێتەوە و دەبێتە هۆی هەستکردن بە ماندوێتی و تەنگەنەفەسی.

-نەخۆشی شەکرە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر لاوازبوونی ماسولکەکان هەیە.

 

-زیادبوونی چالاکییەکانی غودەی دەڕەقی دەبێتە هۆی ئازار و لاوازبوونی ماسولکەکان، هەروەها لەکاتی تەمەڵبوونی غودەی دەرەقیشدا هەمان کێشە ڕوودەدات.

-بەکارهێنانی هەندێک لە دەرمانەکان وەک چارەسەری کیمیایی، هۆرمۆنات، کۆلیستڕۆڵ، دڵ و گەدە کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر هەوکردن و لاوازبوونی ماسولکەکان هەیە.

 

-نەخۆشییەکانی گورچیلە: بوونی کێشە لە گورچیلەکاندا دەبێتە هۆی کەمی بەرهەمهێنانی میتابۆلیکی لەش، ئەمەش ماسولکەکانی لەش لاواز دەکات.

ـ ناڕێکی خەوتن: وەک شەونخونی، تێکچونی شێوازی خەوتن، وادەکەن تووشی بێتاقەتی و لاوازی ماسولکە ببن.