ژنانی سەروو تەمەن ٥٠ ساڵ ڕۆژانە پیویستیان بە ڤیتامین D هەیە

یەکێک لە باشترین ڕێگاکان بۆ پاراستنی تەندروستی بە شێوەیەکی گشتی بریتییە لە وەرگرتنی ڤیتامین و خۆراکی پێویست، بەتایبەتی کاتێک ژنەکان تەمەنیان هەڵدەکشێت، ڤیتامین و خۆراکی گونجاو دەتوانێت بەرگری و ئێسکەکان بەهێز بکات.

ناوەندی هەواڵ

 

یەکێک لە گرنگترین ڤیتامینەکان "ڤیتامین "D یە، کە ڤیتامینێکی تواوەی چەورییە بە شێوەیەکی ئاسایی پەیوەستە بە بەرکەوتنی تیشکی خۆر-، ڤیتامینێکی جۆراوجۆرە کە تەندروستی ژنان باشتر دەکات، سیستمی بەرگری لەش بەهێز دەکات و یارمەتی هەڵمژینی کالسیۆم دەدات و تەنانەت پشتگیری پاراستنی شێرپەنجە دەکات.

 

ژنان بە تایبەتی ئەو ژنانەی تەمەنیان لە سەرووی ٥٠ سالەوەیە ئەگەری تووشبوونیان بە کەمی ڤیتامین D زیاترەو بە پێچەوانەی زۆرێک لە ڤیتامینەکانی تر، ڤیتامینD  بە دەگمەن لە خۆراکدا دەدۆزرێتەوە، لەبەر ئەوەی زۆربەی ڤیتامین D لە خۆرەوە دێت، زەحمەتە بە وردی بڵێین چەند ڤیتامین D پێویستە ڕۆژانە.

 

ڕاستییەکە ئەوەیە لەوانەیە قورس بێت بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی ڕۆژانەی ڤیتامین D، ئەمە بەتایبەتی بۆ ژنان ڕاستترە، لە کاتێکدا هەندێک ناکۆکی هەیە لەسەر ئەوەی بە تەواوی چەند ڤیتامین D پێویستە ڕۆژانە، توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو ژنانەی تەمەنیان لە نێوان ٥١ بۆ ٧٠ ساڵدایە ڕۆژانە تەنها 140 IU ڤیتامین D لە خۆراک وەردەگرن، زۆرترین ڤیتامین D لە ماسی و ڕۆنی ماسیدا هەیە، ڕۆنی جگەری کۆد، سەلەمۆن، ماسی شمشێر، سەردین و ماسی تونە، سەرچاوەیەکی باشی ڤیتامین Dن لەگەڵ بڕێکی کەمتر لە ڤیتامین D لە زەردێنەی هێلکەدا، شیری ڕووەک، بەرهەمە شیریەکان، جگەری مانگا و دانەوێڵەی بەهێزکراو، لە کاتێکدا زیادکردنی خواردنی خۆراکی دەوڵەمەند بە ڤیتامین D لەوانەیە بەس نەبێت بەڵام یارمەتیدەرە.

 

کات لەبەر خۆردا بەسەر ببە

چوونە بەر خۆر چەندین سوودی تەندروستی هەیە، پشتگیری سیستمی بەرگری دەکات، بەرهەمهێنانی سێرۆتۆنین زیاد دەکات، و تەنانەت دەتوانێت خەو باشتر بکات، بەسەربردنی کات لە دەرەوە یەکێکە لە باشترین ڕێگاکان بۆ دڵنیابوون لەوەی کە ڤیتامین D بە پێی پێویست وەردەگیرێت.

 

ئەو پرسیارەی کە پێویستە ڕۆژانە چەند کات لە خۆردا بەسەر ببەیت بۆ ئەوەی ژەمەکانی ڤیتامین D ڕۆژانەت جێبەجێ بکەیت، بابەتێکی مشتومڕە، زۆربەی پسپۆڕان هاوڕان لەسەر ئەوەی کە بەلایەنی کەمەوە ١٠ بۆ ٣٠ خولەک لە کاتژمێر ١٠ی بەیانی تا ٢ی پاشنیوەڕۆ لە هەفتەیەکدا چەند جارێک، ئاستی ڤیتامین D لە خوێندا زیاد دەکات.

 

هەروەها مانەوە لەبەر خۆر زۆر گرنگە بۆ کەمکردنەوەی مەترسی نەخۆشی دڵ و دابەزاندنی پەستانی خوێن و دابەزاندنی کێش، کاتێک چەند خولەکێک لە دەرەوە بەسەر دەبەیت بۆ وەرگرتنی ڤیتامین D ڕۆژانە، بیر لە پیاسەکردن، درێژکردنەوە، ئەنجامدانی یۆگا، یان تەنانەت سەماکردن بکەرەوە، لە هەمان کاتدا چێژ لە هەموو سوودەکانی هەوای تازە و تیشکی خۆر و چالاکی دەبینیت.