چای سەوز تەندروستی ژنان بەهێز دەکات

چای سەوز ٪٢٠ کۆی خواردنەوەی چای پێکدەهێنێت، سوودە تەندروستییەکانی چای سەوز وایکردووە کە پزیشکان پێشنیاری خواردنەوەی بۆ ژنان بکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

چا یەکێکە لەو خواردنەوانەی کە لە جیهاندا دوای ئاو بە شێوەیەکی بەرفراوان دەخورێت و چای سەوزیش ٪٢٠ کۆی خواردنەوەی چای پێکدەهێنێت، سوودە تەندروستییەکانی چای سەوز دەگەڕێتەوە بۆ دژە ئۆکسێنەرە سروشتییەکانی، واتە کاتێچین، کە پێکهاتەی فینۆلیکن و کاریگەری سودبەخشی جۆراوجۆریان لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەیە.

 

چــای‌ سه‌وز یارمەتی جێگیربوونی تەندروستی دەدات، ئه‌م چایه‌ گه‌ڵاكانی‌ پێك دێت له‌ به‌شه‌ خۆراكیه‌كی گه‌وره‌، هه‌ڵگری‌ "پۆلی‌ فینۆله‌" كه‌ وه‌ك دژه‌ ئۆكسانێكی‌ به‌هێز کار دەکات.

 

ئه‌م ماددانه‌ خانەکانی لەشی مرۆڤ بەهێز دەکات، هه‌روه‌ها دژی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌یه‌ و به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات دژی نه‌خۆشیه‌كان، رێژه‌ی شه‌كری له‌ش یه‌كسان ده‌كاته‌وه‌ و یارمه‌تی كرداری هه‌رسكردنی له‌ش ده‌دات هه‌ر بۆیه‌ كێش داده‌به‌زێنێت، جگه‌ له‌وه‌ی كۆلیسترۆڵی دڵ وخوێن داده‌به‌زێنێت و دڵ له‌ سه‌كته‌ نه‌خۆشیه‌ مه‌ترسیداره‌كان ده‌پارێزێت.

 

یه‌كێك له‌ به‌هێزترین پێكهاته‌كان كه‌ له‌ چای‌ سه‌وزدا هه‌یه‌ گالاتی‌ یه‌، کە بۆ چاره‌سه‌ری‌ نه‌خۆشیه‌ جیاوازه‌كان بەکاردەهێندرێت، هه‌روه‌ها چای‌ سه‌وز پێكهاته‌یه‌كی‌ كه‌می‌ كانزایی‌ تێدایه‌ كه‌ گرنگه‌ بۆ ته‌ندروستی‌ له‌ش، چای سەوز بە گەدەی بەتاڵ زیانی هەیە، هەروەها کاتێک ئامادە دەکرێت نابێت زۆر بمێنێتەوە چونکە سودی نامێنێت.

 

ژنان مامەڵە لەگەڵ نیگەرانییە تەندروستییە ناوازە و تایبەتەکان دەکەن، وەک دووگیانی، شیرپێدان، سوڕی مانگانە، گەرمبوونەوە لە کاتی وەستانی سوڕی مانگانە، لاوازبوونی ئێسک دوای وەستانی سوڕی مانگانە و شێرپەنجەی مەمک و ملی منداڵدان و هێلکەدان، هەروەها زۆر زیاتر لە پیاوان تووشی هەندێک حاڵەت دەبن، وەک خەمۆکی و نەخۆشییەکانی دڵ و زیپکەی توندی هۆرمۆنەکان و بۆیە پزیشکان لە پێناو مانەوەی تەندروستی ژنان بەجێگیری پێشنیاری خواردنەوەی چای سەوز بۆ ژنان دەکەن.

 

چای سەوز لە پزیشکیدا وەک یارمەتیدەرێکی کاریگەر بەکارهێنراوە بۆ چارەسەرکردنی گیرانی خوێنبەرەکان، شێرپەنجەی ناوپۆشی منداڵدان و هێلکەدان، دابەزینی پەستانی خوێن، پووکانەوەی ئێسک، گۆڕانکاری لە خانەکانی ملی منداڵدان بەهۆی ڤایرۆسی پاپیلۆمای مرۆڤ HPV، پەڵەی سپی لە پووک و خۆپاراستن لە نەخۆشی پارکینسۆن.

 

چا لە ڕۆژهەڵاتی ئاسیا سەرچاوەی گرتووە و بووەتە زۆرترین خواردنەوە لە سەرانسەری جیهاندا دوای ئاو چای سەوز و چای ڕەش و چای ئۆلۆنگ لە هەمان ڕووەکی کامێلیا سینێنسیس دروێنە دەکرێن بەڵام خاوەنی تایبەتمەندی جیاوازن