تابلۆی ئەمڕۆ: خێزانێکی بەختەوەر

خانوویەکی لادێی سادە بە هێندە سادە و میهرەبان، کە دایکێک خواردنی تێدا ئامادە دەکات و منداڵێک هەوڵدەدات خۆراک بە برا بچووکەکەی بدات.

 

نیگارکێشی ئیتاڵی "یوجینیۆ زامپێگی"، نیگارکێش و فۆتۆگرافەری شاری مۆدینای ئیتاڵییە، لە ساڵی ١٨٧٣ لە ئەکادیمیا هونەری خوێندووە، لە تاقیکردنەوەکەیدا پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە، لە ساڵی ١٨٨٣دا دوایین ساڵی خوێندنی لە فلۆرانس بەسەردەبات، کۆچی دوایی دەکات لە ساڵی ١٩٤٤.

 

نیگارکێشەکە لە تابلۆی "خێزانی بەختەوەر"دا، خانوویەکی زۆر سادەی لە ڕووی کەلوپەلەکانی ناوماڵ و ئاسودەیی و خۆشبەختییەوە وێنا کردووە، دایکێکی دڵخۆش بە جلی سپی و شین و سەرپۆشێکی سوور لەسەر سەریەتی کە خواردن ئامادە دەکات، کچێکی بچووکی قژی شۆخ هەوڵدەدات لە جێگادا خۆراک بدات بە برا بچووکەکەی، لە تەنیشتیەوە مریشکێک هەیە کە خۆراک بە جوجکەکانی دەدات.

 

تابلۆکەش وەک زۆربەی تابلۆکانی یۆجینیۆ زامپێگی بە ڕەنگە سادەکانی، کە شتێکی زیندوو و دڵخۆشکەرە، لەگەڵ پێکهاتەیەکی گێڕانەوەی سەرگەرمکەر، جیادەکرێتەوە.