فیلمی ئەمڕۆ: "کچی ونبوو"

زیندووکردنەوەی ڕابردووی توێژەر و زانای کۆمەڵایەتی بە هۆی گەشتێکی لە کەناراوەکانی یۆنان.

فیلمێکی درامایە لە نووسین و دەرهێنانی "ماگی گیلنهاڵ" ی بەریتانیە، یەکەم دەرهێنانی ئەو لەسەر بنەمای ڕۆمانەکە کە هەمان ناونیشانی نووسەر ئێلینا فێرانتە، کە لە ساڵی ٢٠٠٦ بڵاوکرایەوە، لە کاتێکدا فیلمەکە ئۆلیڤیا کۆڵمان و داکۆتا جۆنسۆن و جێسی باکلی ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕا.

 

لە فیلمەکەدا خەباتی ناوەوەی ژنێک نیشان درابوو کە ژیانێکی پڕ لە سترێس لە نێوان کار و ئەرکەکانی وەک ژن و دایکی گەنجدا بەسەر دەبرد، ڕۆژێک داوی چەند ساڵێک لە خوێندن و ماندووبوون بۆ ئەوەی ببێتە مامۆستا و توێژەری زانکۆ، بڕیاریدا کە پشوویەک وەربگرێت بۆ چێژوەرگرتن لە هەندێک پشوودان لە هاوینە هەواری یۆنان، ئەم گەشتە هۆکارێک بوو وەبیرهێنانەوەی چەند یادگاریەکی کۆن، کە لیدا لە تەمەنی گەنجیدا لەگەڵ دوو کچەکەیدا ژیاوە، لە ڕێگەیی ناسینی لەگەڵ دایکێکی گەنجی دوو کچ کە ژیانیان هاوشێوەی ژیانی لیدا بوو لە بیست ساڵ لەمەوپێش.

 

لە چوارچێوەی ڕوداوەکاندا، ڕادەی ئازارەکانی ژنێک لە سەرەتای ژیانیدا لەگەڵ دوو منداڵدا کە هیچ شتێک لە ژیان نازانن، بۆ ئەوەی نیشان بدات کە ڕۆڵی دایک چەندە سەختە لە ژیاندا، بەتایبەت ئەگەر هەبووبێت ئەرکەکانی تری وەک خوێندن و کارکردن، کە منداڵان هەندێک چاودێری و سەرنج و ناسکییان نییە، ڕووداوەکان خێراتر دەبن بۆ ئاشکراکردنی هەندێک نهێنی دەربارەی ئەزمونێلی ژنانەی بوێر و مانای نەریتی دایکایەتی.

 

لیدا توشی سۆزداری دەبێت خۆی لە کارەکتەری ئەو دایکە گەنجەدا دەبینێت کە چاوی پێدەکەوێت، هەست دەکات کە لە ڕابردوودا لە ڕۆڵی دایکیدا کەم بووەتەوە، لەگەڵ دایکایەتی فرە ئەرک و خەبات دەکات بۆ هاوسەنگکردنی پیشە ئەکادیمییە گەەشەسەندووەکەی لەگەڵ پەروەردەکردنی دوو کچە گەنجەکەی.

 

فیلمەکە بۆ یەکەمجار لە فیسیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ڤێنیز لە ساڵی ٢٠٢١ نمایشکرا، کە دەرهێنەرەکەی خەڵاتی زێڕینی ئۆسێلای بۆ باشترین سیناریۆ بەدەستهێنا، فیلمەکە بۆ سێ خەڵات پاڵێورابوو : باشترین ئەکتەر، باشترین ئەکتەری پاڵپشت، باشترین سیناریۆی وەرگێڕدراو.