فیلمی "ئیمیلی"

ژیانی نووسەری بەناوبانگی بەریتانی ئیمیلی برۆنتێ دەخاتە بەرچاو

"ئیمیلی"، ژیاننامەی نووسەری بەناوبانگی بەریتانی ئیمیلی برۆنتێ یە، لەلایەن فرانسیس ئۆکۆنۆرەوە نووسراوە، نووسەرەکە لە تەمەنی ٣٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە و ئەکتەری فەرەنسی-بەریتانی ئیما ماکی ڕۆڵی تێدا دەگێڕێت.

 

ئیمیلی برۆنتێ لە خێزانێکی هەژاردا لەدایکبووە، خوشکی پێنجەمە لەنێوان شەش منداڵدا، خێزانەکە لە ساڵی ١٨٢٤دا ڕوویان لە گوندی هۆث لە شاری برادفۆرد لە ئینگلتەرا کردووە، کە بە دەوڵەمەندی نووسەرانی ئینگلیزی ناسراوە و لەوێش ئیمیلی برۆنتێ بەهرە و خۆشەویستی خۆی بۆ نووسین دۆزیوەتەوە .

 

ئیمیلی برۆنتێ کەسێکی پڕ لە نهێنی بوو، بەهۆی ئەو بارودۆخە سەختەی کە لەگەڵ براکانیدا دەژیا دوای مردنی دایک و باوکی، کەم قسە و هاوڕێی هەبوو، شارلۆتی خوشکیشی سندوقی نهێنییەکانی و سەرچاوەی زانیارییەکانی بوو، بەو پێیەی تاکە کەس بوو کە نزیک بێت لێیەوە.

 

ئیمیلی برۆنتێ لە بەرامبەر کۆمەڵگەیەکدا وەستایەوە کە ژنان وەک ڕازاندنەوە و کاری ناوماڵ سەیریان دەکرد، بۆ ئەوەی ببێتە یەکێک لە نووسەرە بەناوبانگەکانی مێژوو، لە ڕێگەی ڕۆمانە بەناوبانگەکەیەوە، کە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٨٤٧ بڵاوکرایەوە و بە یەکێک لە شاکارەکانی کلاسیک دادەنرێت، کە ئەدەبی ئینگلیزی لە سێ بەشی پێکهاتووە، ئیمیلی برۆنتێ لە ماوەی ژیانیدا دوو بەشەکەی چاپ کردووە، شارلۆتی خوشکەکەی سێیەمیشی لە دوای مردنی چاپ کردووە.

 

جێگای سەرنجە لە ڕۆمانەکەدا کە ئێمیلی برۆنتێ مردنی پاڵەوانەکانی بە هۆی نەخۆشی سیلەوە هەڵبژاردووە، کە تیایدا خوشک و براکەی گیانیان لەدەستداوە، پاشان بە هەمان نەخۆشی بەهۆی خراپی بارودۆخی تەندروستی کە ماڵەکەی گرتبووەوە، گیانی لەدەستداوە.

 

فیلمەکە لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی تۆرۆنتۆی ئەمساڵدا نمایشکرا، ئەم فیلمە لە ساڵی ٢٠٢٢ لە ٣٣یەمین فێستیڤاڵی فیلمی فەرەنسی بۆ فیلمە بەریتانیەکان لە ڕۆژئاوای فەرەنسا خەڵاتی هیچکۆکی زێڕینی بەدەستهێنا و لە هەمان فێستیڤاڵدا ئەکتەر ئیما ماکی خەڵاتی هیچکۆکی باشترین نواندنی بەدەستهێنا.