ژیاننامەی ئەمڕۆ: لەبنا خالید- سیاسەتمەدار

لەبنا خالید، ئەندامی بنەماڵەیە لە میرنشینی شاریجەی دوبەی، لە ساڵی ١٩٦٢ لەدایکبووە و لە زانکۆی چیکۆی کالیفۆرنیا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانستی کۆمپیوتەر و لە زانکۆی ئەمریکی بەکالۆریۆسی وەرگرتووە.

 

یەکێکە لە ژنە بەهێز و کاریگەرەکانی جیهانی عەرەبی لە ئێستادا، لە ساڵی ٢٠٠٤ وەک یەکەم وەزیری ئیمارات دەستی بە کاری سیاسی کردووە و لەوکاتەدا وەک وەزیری ئابووری و پلاندانان دەستنیشانکراوە، پێش ئەوەی وەک وەزیری بازرگانی دەرەوە لە ساڵی ٢٠١٩دا خزمەت بکات.

 

ماوەی حەوت ساڵ لە دەسەڵاتی بەندەرەکانی دوبەی کاری کردووە و لە هەمانکاتدا بڕوانامەی ماستەری لە زانکۆی شارجە دەخوێند، دواتر یەکەم پۆستی سەرکردایەتی راستەقینەی وەرگرت، کە بریتی بوو لە بەڕێوەبردنی کۆمپانیای بازاڕی ئەلیکترۆنی لە ساڵی ٢٠٠٠، لە هەمان ساڵدا خەڵاتی ژنی لە تەکنەلۆژیای زانیاری بۆ ساڵی ٢٠٠٠ پێبەخشرا.

 

لە ساڵی ٢٠١٣ بووە وەزیری گەشەپێدان و هاوکاری نێودەوڵەتی، دوای پێكهێنانی وهزاری حكومهتی داهاتوو كهشێخ محهمهد بن ڕهشید ئال مهكتوم، جێگری سەرۆك كۆمار و سهرۆك وهزیرانی ئیمارات و فهرمانڕهوای دوبهی كرد، لهمانگی شوباتی ساڵی ٢٠١٦ وهك وهزیری دهرهوهبۆ لێبوردهیی دهستنیشانكرا.