تابلۆی"زانینخوازی"

تابلۆی "زانینخوازی"، دوو ژنی گەنجی ئیتاڵین کە سەردەکەون بەسەر پلیکانەیەکی داردا بۆ ئەوەی بزانن چی لە دەوروبەریان دەگوزەرێت، لەلایەن یوجین دی بلاسەوە کێشراوە، کە نیگارکێشێکی ئیتاڵی پێشەنگ بوو لە کێشانی تابلۆکان، کە ژنانی لە دیمەنە جیاوازەکاندا بەرجەستە کرد

زۆربەی تابلۆکانی سەبارەت بە ژن و منداڵ بوون، بەتایبەتی لە ژینگەی گوندنشینەکاندا کە گردبوونەوە و چالاکییە جۆراوجۆرەکان تێیدا زۆرن و ئامانجی سەرەکیی ئەو تابلۆیانە نیشاندانی ئەو ساتانەی بەختەوەری ڕاستەقینە بوو کە لە وردەکارییە ئاسایی و سادەکانی ڕۆژانە دایە، کە زۆرێکیان لەوانەیە خەڵک بەو دۆخەدا تێپەڕن، بەڵام بەبێ ئەوەی درک بە گرنگی چێژوەرگرتن لێیان بکەن، کە دواتر قەرەبوو ناکرێتەوە.

 

وە لە تابلۆ زەیتییەکەیدا، دوو ژنی گەنج لە تەمەنی بیست ساڵیدا بەرجەستە دەکات کە بە پلیکانەیەکی داردا سەردەکەون لەسەر دیواری ماڵەکەی دراوسێیە، هەوڵیان دەدا بزانن لە دیوەکەی تری ماڵەکەیان چی ڕوودەدات، تابلۆکە لە ساڵی ١٨٩٢ کێشراوە.

 

هەموو تابلۆکانی یوجین دی بلاس لە مۆزەخانەی هونەری میترۆپۆلیتانی شاری نیویۆرک نمایشکراون.