تابلۆی "گوڵی با"

تابلۆیەکی زەیتی هونەرمەند جۆن ویلیام واتەرهاوسە، لە ساڵی ١٩٠٢ کێشراوە، لە تابلۆکەیدا کچێکی وێنا کردووە کە لە ڕۆژێکی زۆر بادا گوڵ کۆدەکاتەوە.

 

هونەرمەندی بەریتانی جۆن ویلیام واتەرهاوس (١٨٤٩-١٩١٧) لە ئەکادیمیای شاهانەی هونەر خوێندوویەتی و ئەندامی ئەکادیمیای شاهانە بووە، لەوێ بەناوبانگ بووە بە وێنەکێشانی کە لە ئەدەب و ئەفسانەوە وەریگرتووە.

 

ئەفسانەی یۆنانی کارە هونەریەکانیشی بە وێناکردنی ژنانی کۆن جیاواز بووە، لە تابلۆی "گوڵی با"دا، کە لە ساڵی ١٩٠٢ کێشراوە، ئەو هونەرمەندە کچێکی قژ قاوەیی کێشاوە، جلی سپی لەبەردایە و  لە ڕۆژێکی بادا گوڵ کۆدەکاتەوە.

 

تابلۆکەش بە وردی ڕەنگینییەکانی و دابەشکردنی ڕەنگەکان تایبەتمەندە و ئەو هونەرمەندە گوڵی خۆشدەویست و ئەمەش لەڕێگەی بەکارهێنانی گوڵاوە لە زۆرێک لە تابلۆکانیدا خستوویەتیەڕوو.