فیلمی ئەمڕۆ: من تۆنیام

من تۆنیام، فیلمێکی وەرزشی ئەمریکییە، ستیڤن ڕۆجەرز نووسیویەتی و لە دەرهێنانی کرایگ گیلێسپییە، ڕووداوەکانی لە دەوری تۆنیا هاردینگ دەسوڕێنەوە کە پاڵەوانێکی پلە بەرزی خلیسکانی سەر بەفری ئەمریکییە.

 

تۆنیا هاردینگ کە ئەکتەری ناوداری ئەمریکی مارگۆت ڕۆبی ڕۆڵی تێدا دەگێڕێت، بەشێوەیەکی بەردەوام بەرەو سەرکەوتن لە یارییەکانیدا هەنگاو دەنێت، بەڵام داهاتووی وەرزشی لە مەترسیدایە کاتێک هاوژینەکەی پێشووی دەستوەردان لە کارەکان دەکات.

 

بەهرەی تۆنیا هاردینگ لە ساڵانی سەرەتای ژیانیدا دەردەکەوێت، کە تەمەنی چوار ساڵ بوو، کاتێک گەورە بوو، دایک و باوکی لە قوتابخانە دەریانهێنا بۆ ئەوەی سەرنجی لەسەر کاری خلیسکانی سەر بەفر بێت و هەر زوو بوو بە یەکێک لە باشترین فیگەر سکەیتەرەکانی ئەمریکا.

 

ڕووداوەکانی فیلمەکە ماوەی ساڵانی نەوەدەکان دەگێڕێتەوە، بە تایبەتی لە ساڵی ١٩٩١، کاتێک تۆنیا هاردینگ، یاریزانێکی بەتوانای خلیسکێنەی سەر بەفر، دەبێتە یەکەم ژنی ئەمریکی کە لە کاتی پێشبڕکێدا سێ جار ئەکسێلی تەواو بکات، بەڵام ساڵی ١٩٩٣ ژیانی لە ڕۆژی پێشبڕکێیەکدا ئاواژۆ دەبێتەوە، کاتێک هەڕەشەی کوشتنی لێدەکرێت و ناچار دەبێت بکشێتەوە.

 

فیلمەکە بۆ یەکەمجار لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی تۆرۆنتۆ لە ساڵی ٢٠١٧ نمایشکرا، لە خەڵاتی ئۆسکاردا فیلمەکە بە ڕۆڵی مارگۆت ڕۆنی وەک باشترین ئەکتەر و باشترین مۆنتاژکردنی فیلم پاڵێورا و خەڵاتی باشترین ئەکتەری فیلمی بەدەستهێنا.