تابلۆی ئەمڕۆ: جوانی ڕۆژهەڵاتی

 

لویس ڕیکاردۆ ڤالێرۆی، نیگارکێشی ئیسپانی (١٨٥١-١٨٩٦)، تابلۆکانی تایبەت بوون بە تابلۆی ژنان، شوێنی ئەفسانەیی و ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی و فانتازیا، بە شێوەیەکی بەرفراوان ڕەنگی زەیتی لەسەر کانڤاس بەکارهێناوە و زۆربەی تابلۆکانی لە کۆمەڵە تایبەتەکانی ئەوروپا و ئەمریکادا پارێزراون.

 

یەکێک لەو تابلۆیانە "جوانی ڕۆژهەڵاتی"یە کە لە ساڵی ١٨٩٥ بە ڕەنگی زەیتی کێشاویەتی و وێنەی ژنێکی گەنجی تێدایە، لەسەر فەرشێک، کە نەخشی ڕۆژهەڵاتی بە شێوازێکی جوان لەسەر کۆکراونەتەوە، لە ناوەڕاستی ژوورێکدا کە دیوارەکانی پڕن لە نووسراوی عەرەبی لە میراتی دێرین وەستاوە.

 

ژنە گەنجەکە جلێکی پەمەیی و تاجێکی لەسەرە و چارشێوێکی سپی شەفافی لەبەردایە، کە بە دەستی ڕاستی بەرەو سەرەوە بەرزی کردووەتەوە.

 

تابلۆکە دیمەنێکی ڕۆژهەڵاتی نیشان دەدات.