"پێویستە ژنانی یەمەن بەشداری لە پڕۆسەی ئاشتیدا بکەن"

چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ لە یەمەن ڕایانگەیاندووە زۆربەی ئەو بڕیارانەی لە پرۆسەی ئاشتیدا دراون خزمەت بە مافەکانی ژنان ناکەن و خەباتی زیاتر پێویستە بۆ بەهێزکردنی ڕۆڵی ژنان.

 

فاتمە ڕەشید

یەمەن- ژنانی یەمەن ڕۆڵیان هەیە لە هەموو بوارەکاندا هەوڵی زۆر دەدەن بۆ ئاشتی، سەرەڕای هەموو ئەو هەوڵانە، لە گۆڕەپانی سیاسیدا دوورخراونەتەوە، سەرەڕای هەموو بەربەستەکان، ژنانی یەمەنیش هەوڵ دەدەن بڕیار بدەن کە چارەنووسی کۆمەڵگەی یەمەن دیاری بکەن، بۆ ئەوەی ڕۆڵێک ببین و لە سیستمی پیاوان ڕزگاریان ببێت، ژنانی پێشەنگی یەمەن کاردەکەن بۆ چالاککردنی یاسای ١٣٢٥ کە چارەنووسی ژنان دیاری دەکات.

 

"ئەقڵی پیاو ڕۆڵی ژن تەنها لە ماڵەوە دەبینێت"

مارام عەبدولڕەحمان، مامۆستای فیزیا لە زانکۆی یەمەن، وتی: لابردنی ژنان لە گۆڕەپانی سیاسی پشتگوێخستنی پلان بۆ دانراوە، هۆکارەکانی پشتگوێخستنی ژنان ئەوەیە کە هۆشیاری پیاوان ڕۆڵی ژنان تەنها لە ماڵەوە و منداڵبووندا دەبینێت.

داوای لە ژنان کرد بەشداری لە هەموو ناوەندەکانی بڕیارداندا بکەن بۆ گەیشتن بە دەنگی هەموو ژنان لە هەموو شوێنێک و وتی: بۆ ئەوەی ژنان ببنە پێشەنگی کۆمەڵگە ڕۆڵێکی چالاک بگێڕن، پیاوان لە پێشانگای ژنان دەترسێن و پێیان وایە ئەگەر ژنان چالاک بن، ئەوا پشتگوێ دەخرێن.

 

"پێویستە لە بواری سەربازیدا یەکسانی دروست بکرێت"

ئایا سوڵتان، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ وتی: زۆر بڕیار دراوە، بەڵام لە بەرژەوەندی ژنان یان خزمەتکردنی پرسی ژناندا نەبووە، پێویستە کارێکی زۆر بکەین بۆ باشترکردنی بارودۆخی پشتگوێخراوی ژنان، بەتایبەتی دوای جەنگی ساڵی ٢٠١٥، کاتێک ژنان لە هەموو بوارەکاندا دوورخرانەوە و بەشداریکردنیان زۆر کەم بوو.

ئایا سوڵتان جەختی لەوە کردەوە کە نەک تەنها ژنان دەبێت بە شێوەیەکی چالاکانە بەشداری لە ئامادەکارییەکانی یاسادا بکەن و وتی: ڕێگای بەردەم ژنان ئاسان نییە، زۆر کار و خەبات پێویستە بۆ ئەوەی ژنان ڕۆڵی خۆیان هەبێت و مافەکانیان بپارێزن لەگەڵ زیادکردنی ڕێژەی ژنان لە ناوەندەکانی بڕیاردان و بەرپرسیارێتییە باڵاکانی مەدەنی، بۆ یەکسانی لەگەڵ پیاوان لە دەسەڵاتی دادوەری و سەربازیدا.

 

"پێویستی بە پەروەردە هەیە"

دوونیا کۆکا، سەرۆکی دەستپێشخەریی ساندیها ئاماژەی بەوەکرد، ئەگەر ژنان بەشداری لە بوارەکانی بڕیارداندا بکەن، پێویستە بەرزبکرێنەوە و وتی: لە یەمەن، سەرەڕای هەموو کارەکانی ڕێکخراوەکان و کۆمەڵەکانی ژنان، ئەوان هەوڵ دەدەن ڕۆڵی ژنان لە بواری سیاسی و گشتیدا بەرز بکەنەوە، هێشتا لاوازی لە کادیرەکانی ژناندا هەیە، پێویستی بە پەردوەردە هەیە.