"هێرشەکانی سەر باکورو رۆژهەڵاتی سوریا و باشوری کوردستان لەسەر یەک بنەمایە"

ئەڵماز ڕۆمی، ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی پەیەدە، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای هەڵسەنگاند و ڕایگەیاند، کە تورکیا بۆ زۆر شت هێرش و پەلامارەکانی زیاتر کردووە و چڕی کردووەتەوە.

 

بەرچەم جودی

کۆبانێ- لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ەوە دەوڵەتی تورک هێرشی هەمەجۆری بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و باشووری کوردستان ئەنجام دەدات هێزەکانی گەرەنتی و حکومەتی سوریا هەروەها عێراق و پارتی هەڵوێستی خۆیان لەبەرامبەر هێرشە ئاسمانی و زەمینییەکانی دەوڵەتی تورکیا دەرنابڕن، ئەڵماز ڕۆمی ئەندامی کۆردیناسیۆنی ژنانی پارتی یەکێتی دیموکراتی "پەیەدە" سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و بێدەنگی هێزە نێودەوڵەتییەکان لە ناوچەکەدا وەڵامی پرسیارەکانمانی دایەوە.

 

لەگەڵ ساڵی نوێدا دەوڵەتی تورک شێوازی هێرشەکانی گۆڕیوە و ئاستی هێرشەکان زیاد دەکات چۆن ئەو هێرشانە دەکات؟

دەوڵەتی تورک هێرشەکانی بۆسەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و هەروەها ناوچەکانی باشوری کوردستان زیاتر و چڕتر دەکات، ئەم هێرشە پشت بە شکستی دەوڵەتی تورک دەبەستێت لە دژایەتیکردنی سیستمی خۆبەڕێوەبەری کە سەرچاوەی ئایدۆلۆژیای ڕێبەر ئاپۆیە پرۆژەی چەتەکانی داعشی دەوڵەتی تورک و چەندین هێزی دیکە لەلایەن شەڕڤانانی یەپەژە و یەپەگە و هەسەدەوە لە کۆبانێ تێکشکێندراوە، بەهۆی ئەوەوە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک زیادی کرد و سوپاکەی ئەو کارەیان کرد کە ئێمە لە عەفرین و سەرێکانی و گرێ سپی بینیمان کە داگیری کردو ئێستا لە هەوڵی فراوانکردنی خاکی داگیرکاریدایە چونکە دەوڵەتی تورک شێوازەکانی شەڕی گۆڕیوە کە تایبەتەترین شەڕی بەکاردێنێت، فڕۆکە بێفرۆکەوانەکانی بە بێ پچڕان هەموو بەشەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا بۆمباران دەکەن لەم هێرشانەدا کەسایەتییە نیشتمانپەروەرەکان و پێشەنگەکان و ئەوانەی ناو کۆمەڵگاش بە شێوەیەکی کاریگەر دەکرێنە ئامانج.

 

لە باشوری کوردستان و باکور و رۆژهەڵاتی سوریا هێرشی هاوکات دەکرێت بەڵام لەباشووری کوردستان دوو حکومەتی فەرمی هەن، بێدەنگی ئەوان چۆن هەڵدەسەنگێنن؟

ئێمە هێرشەکانی سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریامان هەڵسەنگاند، بەڵام دەوڵەتی تورک بە فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان شەنگال و مەخمور و چەندین ناوچەی دیکەی باشوری کوردستانی بۆردوومان کرد وەک دەزانین دەوڵەتی تورکیا ئەندامی ناتۆیە بۆیە قورسترین چەکی لەدەستدایە، بۆردومانی دەوڵەتی تورک پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی و سنوورەکانی باشووری کوردستان و حکومەتی عێراقە بەڵام دەوڵەتی تورک ئەو گڵۆپە سەوزەی بڕیوە کە ئەم کارانە زۆر ئاسوودە دەکات ئێمە ئەم بێدەنگییە بە هاوکاری لەگەڵ داگیرکاری دا دەزانین ئەگەر هاوکاری نەبێت ئەوا تا ئێستا هێرشەکە ڕاگیرابوو.

 

ساڵێک ماوە بۆ ئەوەی هاوپەیمانی لۆزان کۆتایی پێ بێت وەک دەردەکەوێت هەموو هێزە هەژموونییەکان جارێکی تر خۆیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەتی سوریا بڵاو دەکەنەوە لەم پرۆسەیەدا پێگەی گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە چ ئاستێکدایە؟ 

هاوپەیمانی لۆزان لە ساڵی ٢٠٢٣ کۆتایی دێت بۆیە هەموو هێزە دەسەڵاتدار و هەژموونییەکان بەو پێیە هەڵسوکەوت دەکەن هێزەکان لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریاش لە ژێر چەندین ناودا لێرەن، بەڵام بەدوای بەرژەوەندی خۆیاندا دەگەڕێن، ئێمە دەتوانین کوژرانی سەرکردەی گشتی داعش لە ناوچەکانی ژێر داگیرکاریی دەوڵەتی تورک بگرینە دەست هەموو کەس باسی کوشتنی ئەلقورەیشی دەکرد، بەڵام کەس نەیوت لەوێ چی دەکات ئەمەش ئەوە دووپات دەکاتەوە کە دەوڵەتی تورک و ئەمریکا و ڕوسیا و ئێران و ڕژێمی بەعس و هتد هەوڵ دەدەن بە بەرهەم و ئەنجامی زۆرەوە بگەنە ساڵی ٢٠٢٣ ،  لەم ڕێککەوتن و پلانانەدا ئێمە وەک گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە ئاگاین ئێمە دەزانین کە هەموو هێزێک لە گفتوگۆدایە لەگەڵ ئێمە لەسەر چ بنەمایەک ئێمە هێزی پاراستن و بەڕێوەبردنمان هەیە و هەزاران شەهیدمان داوە بۆ بنیاتنانی ئەم سیستمە لەبەر ئەوە ئێمە هەرگیز بە ئاسانی دەستبەرداری ئەم خاکە نابین.