غەززە، پەراوێزخستنی ڕۆڵی ژنان لە گۆڕەپانی سیاسیدا

ژنان لە فەلەستین هێشتا دەرفەتی یەکسانیان بۆ نەڕەخساوە، بەو پێیەی بەشداریکردنیان لە پارت و ڕێکخراوە سیاسییەکان ڕەنگدانەوەی ئەو ڕاستەقینەیە کە تێیدا دەژین.

نەغم کەراجە

 

غەززە- سەرۆکی لیژنەی بەدواداچوونی مافی مرۆڤ، جەختی لە گرنگی بەشداری سیاسی ژنان لە کاری گشتی، بەهێزکردنی ڕۆڵیان لە شۆڕش، تێکەڵبوونیان لەگەڵ پارتە سیاسییەکان و تێوەگلانیان لە بڕیاردانی سیاسی کرد، بە ڕێگایەک کە چەمکەکانی یەکسانی و دادپەروەری بەرجەستە دەکات.

 

هودا نەعیم، سەرۆکی لێژنەی بەدواداچوونی مافی مرۆڤ، پێی وایە کە واقیعی بەشداری ژنانی فەلەستینی لە کاروباری گشتی و لە پۆستە سەرکردایەتییەکان لە ئاستی خواستەکانیاندا نییە، بەڵام پێشکەوتنێکی ڕێژەیی و بەرچاو هەیە، کە بە ئیرادەی ژنان بەدەستهاتووە، چونکە بە ئاراستەیەکی دروستدا دەڕوات، وەک چۆن دەستیکردووە بە زیادکردنی بەشداریکردن و هەڵوێستی بڕیاردانی ژنان.

 

هودا نەعیم ئاماژەی بەوەکرد، ژنان لە فەلەستین لە بواری بەشداری سیاسیدا بەرەوپێش دەچن، بەڵام بە هێواشی، بەو پێیەی ژمارە و ئامارەکانی پەیوەست بە ڕاستینەی بەشداری ژنان لە دەسەڵاتی یاسادانان و دادوەری و بوارە گشتییەکاندا نیشان دەدەن، کە پێشکەوتنێکی ڕێژەیی لە بزووتنەوەی گشتیدا هەیە، هەروەها وتی: ئەو ئاستەنگانەی کە ژنان لە کاتی کارەکانیاندا ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، زۆرجار پەیوەندییان بە سروشتی کاری سیاسی و کاروباری گشتییەوە هەیە، بەو پێیەی تا ڕادەیەک ئاڵۆزە، هەروەها دەبێت بەرژەوەندی ژنانی گەنج لە بوارەکەدا هەبێت بۆ بەرهەمهێنانی سەرکردەی بەهێز و بەتوانا، کە زۆرێک لە سەختییەکان و ئەو بۆچوونە کولتوورییەی کە ژنان بەگونجاو دانانێن بۆ بەشداریکردن لە کاری گشتی لە پەروەردەی کۆمەڵایەتییەوە سەرچاوە دەگرن.

 

زۆر ژن بەربەست لەبەردەمیاندا دروستکرا بۆ چوونە ناو کاری گشتی و سیاسی، کە نوێنەرایەتی پارتەکان و سنووردارکردنی بنەماڵە و خێڵەکانیان دەکرد و کۆمەڵگەی فەلەستینی بیرۆکەی کاندیدکردنی ژنانی بۆ پۆستە باڵاکانی وەک ئەنجومەنی شارەوانی و گوندەکان ڕەتکردەوە و سەرەڕای ئەوەش ئەو دەستکەوتانەی ژنان بەدەستیان هێنا، ڕۆڵیان لە چاوی پیاوان و عەقڵیەتی پیاودا پەراوێز خست.

 

هودا نەعیم ئەوەشی خستەڕوو، کۆمەڵگە بۆچوون و سنووردارکردنی خۆی بەسەر بەشداری و کاندیدبوونی ژنان لە هەڵبژاردنەکاندا دەسەپێنێت، جگە لە دابەشبوونی فەلەستین، کە کاریگەری نەرێنی لەسەر بەردەوامی سەرکەوتنەکانیان و تیشک خستنەسەر خەبات و دەستکەوتەکانیان هەبووە.

 

هەروەها وتی: لە لایەکی دیکەوە ژنان لە ماوەی خەبات و بەشداری سیاسی خۆیان، بە تایبەتی دەستکەوتێکی ڕاستەقینەیان بەدەستهێنا و ئەمەش لە ئامادەبوونی بێ وێنەیان لە دانیشتنی ئەنجومەندا دیار بوو و نوێنەرایەتیان لە ٪٢٥ ئەندامێتیدا بەرزبووەوە بۆ ٪٣٠، بەڵام بۆ ئەمە بەداخەوە هیچ جێبەجێکردنێکی یاسایی نییە.

 

هودا نەعیم، لە کۆتایدا ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ئەوەی ڕاستینەی ژیان بگۆڕدرێت بۆ باشتر، پێویستە ژنان خۆڕاگر بن، خەبات بکەن، هەوڵبدەن، پەرە بە خۆیان بدەن و بیسەلمێنن کە توانای هاوسەنگکردنی هەموو ئەو ڕۆڵانەیان هەیە، کە پێیان سپێردراوە، خەباتی ژنان بەشێکی دانەبڕاوە لە شۆڕش و خۆڕاگری کۆمەڵگەکانیان، دامەزراوە سیاسییەکان و کۆمەڵە نێودەوڵەتییەکان کاردەکەن بۆ جێبەجێکردنی چەندین وۆرک شۆپ و چالاکیی هۆشیاری کە پاڵپشتی ژنان و زیادکردنی زانیارییان لەسەر ماف و ئەرکەکانیان و بەرزکردنەوەی ڕۆڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و کولتوورییان لە کۆمەڵگەکاندا.