"سیاسەتی شەڕی تایبەت لە دژی شۆڕش پەیڕەو دەکرێت"

نوجان سەربەست، لە بەڕێوەبەرایەتی هێزەکانی دژ بە ماددە هۆشبەرەکانی هرێمی جزیرە ڕایگەیاند کە دەوڵەتی تورک و ڕژێمی سوریا دەرمان بۆ گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەنێرێت و بەتایبەتی لەنێو گەنجاندا ئارەزوومەندن ڕەوشتی کۆمەڵگە تێکبشکێنن.

عەبیر محەمەد

 

قامیشلۆ- هێزە دەسەڵاتخوازەکانی وەک دەوڵەتی تورک و ڕژێمی سوریا ساڵانێکە لە هەوڵی تێکشکاندنی شۆڕشی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریادان ئەو ئامانجەی کە لە ڕێگەی سیاسەت و سەربازییەوە ناتوانن بەدەستیبهێنن لە ڕێگەی شەڕی تایبەتەوە دەیەوێت دەستکەوتەکانی گەلانی ناوچەکە ببەزێنێت، یەکێک لە سیاسەتە پیسەکانیان ناردنی دەرمانە بۆ هەرێم، نوجان سەربەست لە بەڕێوبەرایەتیی هێزەکانی دژی ماددە هۆشبەرەکانی هەرێمی جزیرە باسی لە دابەشکردنی ماددە هۆشبەرەکان کرد وئاماژەی بەوەکرد  کە ئەو ماددانەی بۆ باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا نێردراون لە لایەن دەوڵەتی تورک و ڕژێمی سوریاوە پلانیان بۆ دانراوە و ڕەوانە دەکرێن، هەروەها نوجان سەربەست بۆچوونی خۆی لەسەر کاری هێزەکانی دژ بەماددە هۆشبەرەکان و وەستان لەبەردەمیدا خستەڕوو.

 

"ئەوان سیاسەتی شەڕی تایبەت پەیڕەو دەکەن"

نوجان سەربەست ڕایگەیاند کە ئەم سیاسەتانە شەڕی تایبەتن و باش ئاگاداری ئەوەن کە هێزە داگیرکەرەکان دینامیکی شۆڕش و گەنجان دەکەنە ئامانج، هاوکات ڕایگەیاند کە ئەو ماددانەی لەلایەن دەوڵەتی تورک و ڕژێمی سوریاوە نێردراون دەچنە ناو باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریاوە و بەم شێوەیە قسەکانی دەستپێکرد: "دەوڵەتە دەسەڵاتدارەکان نەک هەر لە ڕێگەی سوپاوە هێرش دەکەنە سەر خەڵک، دەیانەوێ هەموو جۆرە شەڕێکی تایبەت بەسەر خەڵکدا بکەن و ترس دروست بکەن، بەتایبەتی ئەو شوێنانەی کە دەوڵەتی تورک داگیری کردووە ئێستا بووەتە شوێنی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و ڕەوانەی ناوچە ئازادکراوەکان دەکرێت کە دەستبەجێ لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ئەنجام دەدرێت، گەنجان پێشەنگی کۆمەڵگەن، بۆیە دەسەڵاتداران گەنجان دەکەنە ئامانج و لە هەنگاوی یەکەمیاندا ماددە هۆشبەرەکان دابەش دەکەن".

 

"ئێمە گەنجان لە شەڕی تایبەت دەپارێزین"

نوجان سەربەست ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک لەلایەن ئەو چەتانەی کە ڕێکیانخستبوو لە ناوچە داگیرکراوەکاندا کاری پیسی ئەنجام دەدا، لە دزییەوە تا کوشتنی هاوڵاتیان لەلایەن چەتەکانەوە لە یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی داگیرکارییەوە دەکرێت و، دابەشکردنی ماددەی هۆشبەریش بووە بە بازرگانی، ئەمە بە ئەنقەست لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە پلانی بۆ دانراوە و وتی: "ئێمە لە شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان سەرکەوتنێکی زۆرمان بەدەستهێناوە و بە تایبەتی سەرکەوتنی کۆبانێ لە ساڵی ٢٠١٤دا سیمبولی شۆڕشی ڕۆژئاوا بوو،  بۆ ئەو مەبەستەش دەوڵەتی تورک دەیەوێت تۆڵەی بکاتەوەو لەناو ناوچە ئازادکراوەکاندا دەرمان دابەش بکات، بۆیە دەبینین زۆربەیان بەرەو باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەڕۆن، بێگومان ئەرکی ئێمەیە کە ئارامی و ئاسایشی گەلەکەمان بپارێزین و ڕێگە نەدەین کەس یاری بە ڕەوشتی کۆمەڵگەکەمان بکات، ئێمە هەین و گەنجان و خەڵکی ناوچەکە لە هەموو جۆرە هێرشێکی شەڕی تایبەت دەپارێزین".

 

"مەترسی و کاریگەری ماددە هۆشبەرەکان لەسەر خەڵک و کۆمەڵگا زۆرە"

نوجان سەربەست لە وتارەکەیدا مەترسی و کاریگەرییەکانی دەرمانی لەسەر خەڵک و کۆمەڵگە بەو شێوەیە باس کرد: "مەترسییەکی گەورەی دەرمان بۆ سەر گەلەکەمان هەیە ئەو کەسانەی کە ئەم ماددانە بەکاردێنن لە مەترسییەکی گەورەدان بۆ سەر خۆیان و دەوروبەریان، ئەوانەی ئەو ماددانە بەکاردەهێنن تەنیا بۆ گەیشتن بەم ماددەیە دەگاتە ئاستی کوشتنی کەسی دەوروبەریان، کێشانی ماددە هۆشبەرەکان یەکێکە لەو گرفتە مەترسیدارانەی کە تاکەکان یان کۆمەڵگە پێی دەناڵێنن، چونکە زیانەکانی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان نەک هەر کاریگەری لەسەر ئەو کەسانە هەیە کە دەرمان بەکاردەهێنن، بەڵکو ڕەنگە کاریگەرییان لەسەر زیانە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکان هەبێت، بەکارهێنانی دەرمان، دەبێتە هۆی نەخۆشی دڵ و بەرزی پەستانی خوێن و هەندێک جاریش دەبێتە هۆی تەقینی دەمارەکان ئەگەر لەناکاو جەستە لە بەکارهێنانی دەرمان بوەستێت، تووشی هەوکردنی مێشکی دەکات کە دەبێتە هۆی هەندێک جار لە دەستدانی بیرگە بەکورتی، چەندین کاریگەری تر هەن کە مەترسی گەورە دروست دەکەن".

 

"دروستکردنی سەنتەری تایبەت بۆ چارەسەرکردنی ئەو کەسانەی دەرمان بەکاردەهێنن"

نوجان سەربەست ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان بە شێوەیەکی بەرفراوان دژی دەرمان کار دەکەن و ڕایگەیاند کە لە هەوڵی دروستکردنی ناوەندی چارەسەری تایبەتدان، وتیشی: "ئێمە هەوڵ دەدەین ناوەندێکی تەندروستی تایبەت دابمەزرێنین بۆ چارەسەرکردنی بەکارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەکان چونکە ئەم نەخۆشییە پێویستە چارەسەر بکرێت، پێش ئەوە بەتاوانی دابنێین و بەکارهێنەرانی ماددەی هۆشبەریش دادگایی بکەین، ئێمە بە شێوەیەکی سیستەماتیک و بە ڕێکوپێکی لێکۆڵینەوە ئەنجام دەدەین بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ماددەکان و ئەوانەی دەرمان بەکاردەهێنن،لەم نەتەوەیەدا زۆر جار خێزان و نیشتمانپەروەران یارمەتیمان دەدەن و کاتێک بارودۆخێک یان کەسێکی لەو شێوەیە دەبینن یەکسەر ڕوومان لێدەکەن بۆ ئەوەی ئەرکەکانمان جێبەجێ بکەین".

 

"ئۆپەراسیۆنی گەورە دژی ماددە هۆشبەرەکان دەستیپێکردووە"

نوجان سەربەست تیشکی خستە سەر شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورک لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا و هەروەها دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنە گەورەکان لە داهاتوویەکی نزیکدا بۆ ڕێگریکردن لە بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان و لە بەردەوامی قسەکانیدا وتی: " بەپێی کات و پرۆسەکە هێزەکانی دژە ماددە هۆشبەرەکان ئەرکەکانیان جێبەجێ دەکەن و ئۆپەراسیۆنی بەرفراوانیش بۆ لەناوبردن و کۆنترۆڵکردنی ماددەکان بەردەوامە، بۆ ئەو ڕۆژانەی لە پێشدایە، پلانمان هەیە کە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوان لە دژی ماددە هۆشبەرەکان ئەنجام بدەین و ئۆپەراسیۆنەکە لە قوتابخانەکان دەستپێدەکات چونکە لەپلەی یەکەمدا منداڵان و گەنجان دەکرێنە ئامانج، بەداخەوە هێرشە نەپچڕاوەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا دەبێتە هۆی ئەوەی کە هەوڵەکان لە دژی ماددە هۆشبەرەکان بگیرێت، بەڵام ئێمە هێشتا کارەکانمان ڕاناگرین هەتا بتوانین".

 

"تێکۆشان لە دژی شەڕی تایبەت ئەرکی هەموومانە"

نوجان سەربەست داوای لە خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کرد کە بەهای شۆڕش بپارێزن و ڕێگە نەدەن یاری بە ڕەوشتی کۆمەڵگا بکەن، لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: "لەم دواییانەدا هیوادارین خەڵکەکەمان لەو پرسەی کە باسمان کرد هاوکاری بکرێن پەیاممان بۆ هاوڵاتیان ئەوەیە کە ڕێگەنەدەن ئەم ماددەیە لەناویاندا بڵاوببێتەوەو ڕەوشتی کۆمەڵگە لەناونەچێت پێویستە هەموومان پێکەوە ئاسایش و سەقامگیری هەرێمەکانمان بپارێزین، ئەگەر گومانتان هەیە لە هەندێک کەس، یان کەسانی بەکارهێنەری ماددە هۆشبەرەکان دەبینن، با بەخێرایی ڕوو لە دەزگا و ناوەندەکانی ئاسایش بکەن بۆ ئەوەی بتوانین ئەرکەکانمان جێبەجێ بکەین".