دەنیز دەریا: بەرەی بەرخۆدانی ژنان لە زیندانەکانی ئێران پێکهات
دەنیز دەریا ئەندامی ئەنجومەنی کۆردیناسیۆنی کژار دووپاتیکردەوە کە ڕژێمی ئێران بە ئەشکەنجەدانی زەینەب جەلالیان هەوڵی شکاندنی ڕێگای ئازادی ژنانی دا، بەڵام شکستیهێنا و خەباتی دەستبەسەرکراوان ڕێگایەکی نوێی بۆ بەرخۆدان لە دژی نادادپەروەری و ستەمکاری کردەوە.

ناوەندی هەواڵ
لەناو شەڕێکی بێکۆتاییدا کە لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەڕێوەدەچێت، ژنان نەک تەنها بوونەتە قوربانی، بەڵکو بوونەتە بەشێک لە سەنگەری جەنگ.
جەنگی جیهانی سێیەم کە لەناو بێدەنگی جیهانیدا بەڕێوەدەچێت، بە پلەی یەکەم جەستە و دەنگی ژنان دەکاتە ئامانج، لەو چوارچێوەیەدا، دوای ڕاپەڕینی ژن ژیان ئازادی، ڕژێمی ئێران سەدان ژنی گیراوی لە زیندانەکاندا لە سێدارە دا، سەدان کەسی دیکەی لە ڕێگەی ئەشکەنجە و شێوازی شەڕی تایبەتەوە بە زیندانی هێشتەوە، زۆرێک لە ژنە زیندانیانی سیاسی ڕووبەڕووی مەترسی لەسێدارەدان دەبنەوە، تەنانەت چارەسەری پزیشکیشیان بۆ ناکرێت.
ژنانی چالاکوان و پێشەنگ، وەک زەینەب جەلالیان، حورا نيكباخت، سپیده قلیان، پەخشان عەزیزی، پریوش مسلمی، شەریفە محەمەدی، گلرخ ئیرایی، وریشە مورادی، مەهوەش سەیدال و هەزاران ژنی دیکە، سەرەڕای بوونیان لە پشت دیواری زیندانەکانەوە بۆ بەرخۆدان و ڕەتکردنەوەی ئەم ڕژێمە وەستاون سەرەتاییترین مافە مرۆییەکانیان ڕەتکراوەتەوە.
لەو چوارچێوەیەدا دەنیز دەریا، ئەندامی ئەنجومەنی کۆردیناسیۆنی کژار جەختی لە بەرخۆدانی ژنان لە زیندانەکان و ئاشکراکردنی سیاسەتە سەرکوتگەرەکانی ڕژێمی ئێران کردەوە وتی: کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک بەبێ پێشەنگایەتی ژنان بەدی نایەت، ئەگەر جیهان دەنگی ژنە زیندانییەکان نەبیستێت، ئەم شەڕە ناهاوسەنگە بەردەوام دەبێت و زیاتر لەناو دەبات.
شەڕی ئێستا بە عەقڵیەتی پیاوانە بەڕێوە دەچێت
ڕوونیشیکردەوە، ئەم شەڕە گەورەترین زیان بە ژنان و منداڵان دەگەیەنێت، بە وتەی ئەو شەڕی ئێستا بە عەقڵیەتی پیاوان و سوپاوە بەڕێوەدەچێت و بە بەئامانجگرتنی ژنان، هەوڵی تێکدانی بناغەکانی کۆمەڵگە دەدات. جەنگی جیهانی سێیەم بێ وەستان بەردەوامە، وێرانکارییەکی گەورەی لەدوای خۆی بەجێهێشتووە، لە ناوەڕاستی ئەم شەڕەدا ژنان و منداڵان لە ئاستە بەرزترین قوربانی ئەم شەڕە و کۆمەڵکوژییەکانین، ئەم شەڕە نەک هەر ژن لەناو دەبات، بەڵکو مەترسی لەسەر ژینگەش دروست دەکات، ژنان وەک غەنیمەتی شەڕ مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، دەگیرێن و دەفرۆشرێن، ئێمە شاهیدین کە چۆن ئەم شەڕە کە لە عەقڵیەتێکی پیاوسالارییەوە سەرچاوەی گرتووە، هەموو کۆمەڵگە پاڵدەنێت بەرەو کۆتایی لە ڕێگەی چەوساندنەوەی ژنانەوە.
شیرین عەلەمهولی کولتووری بەرخۆدانی دامەزراند
ئاماژەی بەو پێشەنگانە کرد کە لە ناو زیندانەکاندا گیانیان بەخت کرد یان بەردەوامن لە بەرەنگاربوونەوە، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خەباتی خۆی بە ناوەندکردنی ژنانی کورد دەستپێکرد، بە بەخشینی هۆشیاری و ناسنامەیەکی سەربەخۆ بە ژنان، لە سایەی بیرکردنەوە و فەلسەفەکەیدا، دیدێکی نوێ بۆ ژیان گەشەی کرد، فەلسەفەیەک کە پێناسەی ئەوە دەکات کە ژنان چییان دەوێت، چی ڕەتدەکەنەوە، ئاواتیان چییە. بەبێ گومان، ئەم خەباتە پێشەنگەکانی بەرهەمهێنا و ئەمڕۆ بە ڕوونی پێشەنگایەتییان لەناو هەموو زیندانەکانی داگیرکەراندا دەبینین،داگیرکەران ئەم پێشەنگانەیان بە هەڕەشە دەزانی و هەوڵی لەناوبردنیان دەدان، بە بەکارهێنانی چەوتترین شێوازەکانیان، لەوانەش شەڕ و ئەشکەنجەی تایبەت، بەڵام ئەوانەی بە پێی فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پەروەردە بوون و ئازادییان لە خۆیاندا هەڵبژارد هەڵوێستی شۆڕشگێڕانە، تەنانەت لە سەختترین بارودۆخی ناو زیندانەکانیشدا، شیرین علمهولی یەکێک بوو لەو زیندانیانەی کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا کولتووری خۆڕاگری دامەزراند و ئەم ڕێبازە لە دوای ئەویش بەردەوام بووە.
زەینەب جەلالیان لە هەموو مافە مرۆییەکانی بێ بەشکراوە
دەنیز دەریا ئاماژەی بە دۆخی زەینەب جەلالیان کرد کە ماوەی ١٨ ساڵە لە سەختترین بارودۆخی زیندانەکانی ئێراندا بەرگەی گرتووە. ئەمڕۆ زەینەب جەلالیان کە سزای هەتاهەتایی لە بەندیخانەکانی ڕژێمی ئێراندا بەسەر دەبات، درێژە بەو ڕێگایە خۆڕاگرییە دەدات کە ساکینە جانسز و شیرین علمهولی پەیڕەوی لێکردوون، لە ڕێگەی خەباتی خۆیەوە ڕێگایەکی نوێی بۆ خۆڕاگری کردەوە، ڕژێمی ئێران لە ڕێگەی ئەشکەنجەدانی زەینەب جەلالیان بە شێوەی جۆراوجۆر هەوڵی شکاندنی ئازادیی ژنانی داوە و چەندین جار ناچاری کردووە دان بەخۆیدا بنێت، کاتێک شکستی هێناوە پەنای بۆ ئەشکەنجەدانی توندی جەستەیی و دەروونی بردووە، ئەو ژنە بە تەواوی لە هەموو مافە مرۆییەکانی بێبەشە و هیچ هەلێکی یاسایی بۆ نەڕەخساوە تا بەرگری لە خۆی بکات یان سوود لە مافە یاساییەکانی وەربگرێت، ئەم ڕێبازە نامرۆڤانەیە تا ئەمڕۆش بەردەوامە، چەندین ساڵە خێزان و پارێزەرەکەی ڕێگەیان پێنەدراوە سەردانی بکەن، لەئەنجامی چەندین ساڵ ئەشکەنجەدان تووشی نەخۆشی سەخت دەبێت، لە کاتی نەخۆشیەکەیدا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، هەروەها بینینەکەی کاریگەرییەکی زۆری لەسەر بووە بەهۆی ئەشکەنجەدان، جگە لەوەش تووشی پرسی تەندروستی دیکە دەبێت، بەپێی ڕاپۆرتەکان باری تەندروستی ناجێگیرە، بەڵام هێشتا دەسەڵاتدارانی حکومەت ڕێگری دەکەن لە دەستڕاگەیشتن بە چارەسەری تایبەتمەند.
ڕۆژانە دوو سێ کەس لە زیندانەکاندا لە سێدارە دەدرێن
دەنیز دەریا ئاماژەی بە زیادبوونی فشارەکانی سەر دەستگیرکراوان کرد، لەلایەکی دیکەوە زۆرێک لە ڕۆژنامەنووسان، نووسەران، ژنانی چالاکوانان، هونەرمەندان و داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ لە هەواڵەکاندا تیشکیان خستۆتەسەر دۆسیەی زەینەب جەلالیان، بەڵام ڕژێمی ئێران کە یاساکانی لەلایەن پیاوانەوە و دژی ژنان داڕێژراون، بچوکترین هەلی پێنەداوە بۆ ئەوەی بەهرەمەند بێت لە مافە سەرەتاییەکانی، دۆخی ئەو ژنە خەریکە لە ڕادەبەدەر نیگەرانکەر دەبێت، ئەم بارودۆخانەش بە تەنها لە ئەودا سنووردار نین، بە پێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، لە سەرەتای مانگی نیسانەوە تا ئێستا لانیکەم ١٦٠ کەس لە زیندانەکانی ئێران لە سێدارە دراون. بە ئامانجگرتنی سیستماتیکی ناڕازییان، خۆپیشاندەران و چالاکانی مافی مرۆڤ، ڕۆژانە شاهیدی لەسێدارەدانی ئارەزوومەندانە دوو سێ کەس دەبین.
ڕاپەڕینی ژن ژیان ئازادی کولتوورێکی نوێی خوڵقاند
جەختی لەوە کردەوە کە ئەو کارە نامرۆڤانە بووەتە هۆی سەرهەڵدانی ڕاپەڕینی ژن ژیان ئازادی، وتی: ڕاپەڕین کولتوورێکی نوێی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا خوڵقاند، هەڵمەتی ‘سێشەممە نا بۆ لە سێدارەدان’ بەرهەمی خەباتێکی بەردەوامی ژنان بوو. دەستبەسەرکراوانی ژنە پێشەنگەکان ڕێڕەوی ئەم خەباتەیان هێڵکاری کرد، خەباتی خۆیانیان گۆڕی بۆ داواکارییەکی کۆمەڵگە. کۆمەڵگە دۆسیانی لە باوەش گرت، لەم شەڕەدا باجێکی قورسیان دا،ئەم خۆڕاگرییە ڕژێمی ئێرانی ترساند، کە خەمی سەرەکییان هەمیشە چەوساندنەوە و پەراوێزخستنی ژنان بووە، بۆیە هەوڵی شێواندنی ڕەوتی ڕاپەڕینەکەی داوە و پێشنیاری ئەوەدەکات کە پرسەکە تەنها لە دەوری باڵاپۆشیدا دەسوڕێتەوە، بەڵام هەرگیز پرسەکە تەنها بابەتی جلوبەرگی ژنان نەبووە، ئەوە وەڵامێکی ئایدیۆلۆژی بووە بۆ هەژموونی فیکریی ڕژێم بەسەریاندا.
دەنیز دەریا ئاماژەی بەوەدا کە شۆڕش پێشەنگەکانی خۆی خستەڕوو، بۆیە ئامانجی سەرەکیی ڕژێمی ئێران لێدان بوو لەو کەسایەتییە پێشەنگانە، بەتایبەتی ژنان، زۆرێکیان لە ئێستادا لە زیندانەکانی ڕژێمدا ماونەتەوە، بەڵام سەرەڕای ئەو ئەشکەنجە دڕندانەیە خۆیان ڕادەست نەکردووە. خەباتێکی ناوازەیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو پراکتیزەیەکی نامرۆڤانە ئەنجامداوە، دەرکەوتەکانی ئەم کارە خۆڕاگری لە ڕێپێوانی ژنانی وەک وریشە مورادی، پەخشان عەزیزی و هەزاران زیندانی سیاسی ژنی دیکەدا دەبینرێت، ئەم خەباتە جێپەنجەیەکی ڕوونی لەسەر هەموو دەستبەسەرکراوان بەجێهێشتووە، ڕاستی خەبات بۆ ئازادی و دیموکراتی ئەوەیە کە کاریگەرییەکەی لە سەرانسەری کۆمەڵگەدا بە گشتی درێژدەبێتەوە، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش پرسی دەستبەسەرکراوان و فشارەکانی سەر کۆمەڵگە بووەتە جێی سەرنجی زیاتر و گفتوگۆکردن.
پێویستی بەهێزکردنی هاوپشتی ژنان
دەنیز دەریا جەختی لەوە کردەوە کە خۆڕاگری ژنە زیندانییەکان سەرنجی ژنانی لە سەرانسەری جیهاندا ڕاکێشاوە، ئەمەش بووەتە هۆی پەرەسەندنی پشتیوانی ژنان لە زۆرێک لە وڵاتان. ئەم هاوپشتییە بە بەردەوامی گەشەسەندن پێناسە دەکات، وتی: گومانی تێدا نییە کە دەبێت ئەم هارمۆنیە زیاتر بەهێز بکرێت، چونکە داواکارییەکانی وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی و زەینەب جەلالیان هەمان داواکارییەکانی کۆمەڵگەیە بە گشتی، ئەم خەباتە تاکەکەسی نییە یان تەنیا هەوڵێکە بۆ ڕزگاری کەسی، چونکە ژنان تەنها لە زینداندا زیندانی نین، بەڵکو تەنانەت لە ماڵەکانیشدا زیندانیین، ئەگەر لە زینداندا لە سێدارە نەدرێن، ئەوا لە ماڵەکانی خۆیاندا ڕووبەڕووی لە سێدارەدان دەبنەوە، لە زیندان و لەسەر شەقامەکانیشدا توندوتیژییان بەرامبەر دەکرێت، ڕژێمی ئێران بەم سیاسەتانە بەردەوامی خۆی دەپارێزێت.
تیشکی خستەسەر هەوڵەکانی ڕژێم بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ڕاپەڕینی ژن ژیان ئازادی، وتی: دەسەڵات هەوڵی دەدا خۆی بە ڕووخسارێکی نوێ بۆ کۆمەڵگە پیشان بدات، خۆی وەک ڕیفۆرمخواز پیشان بدات. هەندێکیان تەنها سەرنجیان لەسەر پرسی باڵاپۆشیدا بوو، هەندێکی تریش هەوڵیاندا کەلێنێکی درۆینە لە نێوان ڕیفۆرمخوازان و توندڕەوەکاندا دروست بکەن، بانگەشەی ئەوە دەکەن کە هەوڵی گۆڕانکاری دەدەن، بەڵام کاتێک سەیری هەموویان دەکەیت، ئەوە ڕوون دەبێتەوە کە هەموویان بەشێکن لە سیستەمی حوکمڕانی، هەوڵیانداوە هاوڵاتیان بخەڵەتێنن کە باوەڕیان بەوە هەبێت کە ئەوان کۆمەڵگە دەگۆڕن یان ئەوان شتێک بۆ مافی ژنان دەکەن، بەڵام داواکاری کۆمەڵگە ئەوە نییە کە ژنانی خاوەن عەقڵیەتی پیاوسالاری بخرێنە ناو سیستەمی حوکمڕانییەوە، کەس ئەوەی ناوێت، ژنان کە بە سیاسەتەکانی ئەم دەسەڵاتە ناسنامەکانیان لە قاڵب دراوە، بە چ عەقڵیەتێک داکۆکی لە مافی دەستبەسەرکراوانی ژن دەکەن؟
بە چ دیدگایەک ئەو بنەمایە بەرز دەکەنەوە کە لە سەردەمی ڕاپەڕینی ژن ژیان ئازادیدا گوڵیان کرد؟
"دەسەڵاتدارانی ئێران مۆدێلێکی دیاریکراوی ژنان بە عەقڵیەتی پیاوسالارییەوە بەرز دەکەنەوە"
دەنیز دەریا باسی لەوە کرد کە دەسەڵاتدارانی ئێران بە دوای دروستکردنی مۆدێلێک لە ژنانن کە بە پێی عەقڵیەتی پیاوسالاری کار بکەن، وتیشی: ئێمە ڕۆژانە لە شەقامەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران شاهیدی دیمەنی لەم شێوەیە دەبین، دەبینین ژنانی ئامادەکراو لەلایەن ڕژێمەوە ژنانی دیکە بە قژیان ڕادەکێشن، بە زۆر دەیانخاتە ناو ئۆتۆمبێل بۆ ئەوەی ببرێنە زیندان، ئەم ژنانە شەڕی چی دەکەن؟
چ بنەمایەک؟
دروستکردنی ئەو جۆرە کەسایەتیانە لە هەوڵێک زیاتر نییە بۆ فریودانی کۆمەڵگە، بەڵام کۆمەڵگەی ئەمڕۆ گەیشتووەتە ئاستێکی هۆشیاری کە وا دەکات وازهێنان لەو سیاسەتە و میتۆدانه مەحاڵ بێت.
جەختی لەوە کردەوە کە قۆناغی ئێستا شایەتی پەرەسەندنی هێرشەکانی دژ بە ژنانە کە داوای خەباتی هاوبەش بۆ دیموکراتیزەکردنی ئێران دەکات،وتی: ئێمە لەبەردەم ڕاستی جەنگی جیهانی سێیەمداین، بەو پێیەی زلهێزە باڵادەستەکان هەوڵی دووبارە کێشانەوەی نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدەن، ئێرانیش لە دڵی ئەو گۆڕانکاری و ململانێیانەدایە، دیارە حکومەتی ئێران بە قەیرانێکی قووڵدا تێدەپەڕێت، ڕووبەڕووی ئاڵەنگاری ئابووری، کۆمەڵایەتی، سیاسی و سەربازی دەبێتەوە، پرسیارەکە ئەوەیە: کێ ئەم قەیرانانە چارەسەر دەکات؟
دەسەڵاتدارانی ئێران دەبێ گوێ لە داخوازییەکانی کۆمەڵگە بگرن بۆ یەکسانیی نێوان گەلان و لە بەرامبەر ئەو داخوازییانەدا بونیادێکی دیموکراتیک بنیات بنێن، ئەگەرنا ڕووبەڕووی شەڕێکی وێرانکەر دەبنەوە، چونکە کۆمەڵگە چیتر ئەو جۆرە سیاسەتانە قبوڵ ناکات.
لە کۆتایی قسەکانیدا، دەنیز دەریا، ئەندامی ئەنجومەنی کۆردیناسیۆنی کژار ئاماژەی بە بانگەوازی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ "ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک" کرد،کە ئەم بانگەوازە بۆ دۆخی ئێرانیش دەگرێتەوە، داوای لە هەموو ژنانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد کە خەباتی هاوبەشیان بۆ بونیادنانی ئێرانێکی دیموکراتیک چڕتر بکەنەوە، بۆ ئەوەی کۆمەڵگە بتوانێت لە ئاشتی و دیموکراتیدا پێکەوە بژین، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پڕۆژەیەکی بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی پێشنیار کردووە، ڕێبازێکی نوێی داڕشتووە، ئەم ڕێگایە نوێنەرایەتی هەلێکیش دەکات بۆ ئێران، کە ژنان پێشەنگ بن هیچ شوێنێک بۆ پێشەنگەکان لە زیندانەکاندا نییە، ڕژێمی ئێران دەبێت هەنگاو بەم ئاراستەیە بنێت و هەڵوێستی خۆی بەرامبەر کۆمەڵگە بگۆڕێت. پێویستە بوار بۆ ڕێکخراوەکەی بکاتەوە تا بتوانێت بە توندی بوەستێت لە بەرامبەر جەنگی جیهانی سێیەمدا.