سوهام دەخیل: ناساندنی جینۆسایدی شەنگال گرنگە بەڵام دۆخی ئێستای کۆمەڵگە ناپارێزێت

سوهام دەخیل، وتەبێژی پەیوەندییە دبلۆماسییەکانی تاژێ باسی لە بڕیارەکەی پەرلەمانی فیدڕاڵی ئەڵمانیا کرد، ناساندنی شەنگال وەک جینۆساید و وتی: پێویستە خۆبەڕێوەبەری شەنگال قبوڵ بکرێت.

ئەمیرا زۆزان

 

شەنگال-  ڕۆژی ٣ی ئابی ٢٠١٤چەتەکانی داعش فەرمانیان بە کۆمەڵکوژکردنی کۆمەڵگەی ئێزدی لە شەنگال کردö لەم فەرمانەدا هەزاران ژن بە دیل گیران و کۆمەLکوژکران و ڕفێندران، کۆمەڵکوژییەک لەسەر کۆمەڵگە ئەنجامدرا کە لە سەدەی ٢١دا نمونەی نەبوو، دوای ٨ ساڵ لە کۆمەڵکوژی لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، پەرلەمانی فیدڕاڵی ئەڵمانیا بە فەرمی کۆمەڵکوژییەکەی دژ بە کۆمەڵگەی ئێزدی ناساند، سوهام دەخیل، وتەبێژی پەیوەندییە دبلۆماسییەکانی تاژێ هەڵسەنگاندی بۆ بڕیارەکە کرد.

 

بۆچی دوای ٨ ساڵ؟

سوهام دەخیل ئاماژەی بەوەدا کە بڕیارەکەی ئەنجومەنی فیدراڵی ئەڵمانیا گرنگ بوو، بەڵام ناتەواوە و ئاماژەی بەوەکرد ئەو فەرمانە لەبەردەم هەموواندا کراوە، بەڵام بۆچی دوای ٨ ساڵ پەسەند کرا، وتیشی: لە ١٩ی کانوونی دووەمدا، پەرلەمانی فیدڕاڵی ئەڵمانیا دوای ئەوەی ڕەشنووسێکی پێشکەش کرد، بە ڕەزامەندی تەواوی پەرلەمانتاران بە فەرمی کۆمەڵکوژییەکەی دژ بە کۆمەڵگەی ئێزدی وەک جینۆساید ناساند، دەوڵەتی ئەڵمانیاش لە بەرامبەر کۆمەڵگەی ئێزدیمان سیاسەتێکی تایبەت پەیڕەو دەکات، نمونەی ئەمە ئەوەیە کە خەڵکی ئێزدی کە لە ماوەیەکی زۆر کورتدا بەرەو ئەڵمانیا دەڕۆن مافی نیشتەجێبوونیان پێدەدەن بۆ ئەوەی نەگەڕێنەوە، بەڵام ناساندی جینۆساید ئەمە هەنگاوێکی ئەرێنییەو پێویستە دەوڵەتانی تریش وەک جینۆساید بیناسێنن".

 

خاڵە مەترسیدارەکان لە ناساندنی "جینۆساید"

یەکێک لەو خاڵانەی کە ئەڵمانیا لە ناساندنی جینۆسایددا پەسەندی کردووە، جێبەجێکردنی پەیمانی ٩ی تشرینی یەکەمە، سوهام دەخیل جەختی لەوە کردەوە کە کۆمەڵگەی ئێزدی ئەم خاڵە قبوڵ ناکات چونکە هەرگیز خزمەت بەوان ناکات و ئەم خاڵەشیان وەک بەردەوامیی فەرمانی ٧٥  لە ڕێگەی یاساوە وەسف دەکەن و وتی: "لە کۆمەڵگەی ئێمەدا هەندێک هەستیاری هەیە کە ئەڵمانیا ڕەچاوی نەکردووە یەکێک لە خاڵەکانی ناساندنی جینۆساید ئەوەبوو کە ڕێککەوتننامەی ٩ی تشرینی یەکەم جێبەجێ دەکرێت بەڵام سەدان جار هەڵوێست لەسەر ئەوە دەربڕاوەو وتراوە کە هەرگیز قبوڵی ناکەن".

 

"ڕێکەوتننامەی ٩ی تشرینی یەکەم درێژەدانە بە فەرمانەکە"

سوهام دەخیل ئەوەشی خستەڕوو، کە ڕێککەوتننامەی ٩ی تشرینی یەکەم کە دەوڵەتی تورک و عێراق و پەدەکە واژۆیان کردووە بەردەوامیی ئەو فەرمانە بووە و وتی: "لە ڕەشنووسەکەدا چەند خاڵێک هەبوو، کە کۆمەڵگەی ئێمە هەستیاریی لەگەڵیدا هەیە، وەک فەرمانێک بە ناوی یاسا دەیناسێنن و دەوڵەتی تورک کەسایەتی ئێزدی بۆ پەسەندکردنی ئەو ڕێککەوتنە بەکاردێنن، میری ئێزدی ڕووی لە تورکیا کرد، بەڵام ئەو جۆرە کەسایەتییە ئێزدیانە هەرگیز نوێنەرایەتی کۆمەڵگەی ئێزدیمان ناکەن، دیسان لە لایەن پەدەکە و دەوڵەتی تورکەوە هاتووچۆیەکی دیپلۆماسی لەگەڵ حکومەتی عێراق ڕوویدا بۆ ئەوەی ڕێککەوتننامەی ٩ی تشرینی یەکەم قبوڵ بکەن، بەڵام هەرگیز ڕێگەنادەین کە ئیرادەی خۆمان تەسلیمی خیانەتکاران بکەین. بۆیە پێویستە ئەڵمانیا چاو بەو خاڵانە بخشێنێتەوە".

 

"ئەو کەسانەی خاکیان فرۆشتووە لەناو خۆماندا قبوڵیان ناکەین"

سوهام دەخیل لە هەڵسەنگاندنەکانیدا ئاماژەی بە چەند خاڵێکی دژ بە هەستیاریی کۆمەڵگەی ئێزدی کرد و وتی: "زۆر خاڵی ئەرێنی هەبوو لە قبووڵکردنی جینۆساید لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە کە پێویستە ئێزدیەکان لە فەرمانی ٧٥ەم بپارێزرێن و ئازاد بکرێن، بەڵام ئێمە وەک کۆمەڵگەی ئێزدی دژی خاڵی ١١ین کە ڕێککەوتننامەی ٩ی تشرینی یەکەم پەسەند دەکات هەروەها لە ماددەی ٧ دا هاتووە، کە ئەو منداڵانەی لە چەتەکانی داعش لەدایک بوون لە ئەنجامی دەستدرێژییەکانی سەر ژنانی ئێزدی دەبێت لە لایەن دایکەکانیانەوە خاوەنداریان لێبکرێت، ئەم خاڵە بەتەواوی دژی باوەڕی کۆمەڵگەی ئێزدیمانە ئێمە وەک تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی دەڵێین کە دەبێت چارەسەرێک بۆ ئەو منداڵانە بدۆزرێتەوە، بەڵام بەم شێوەیە نا لەبەر کۆمەڵگەی ئێزدی هەرگیز ئەمە قبوڵ ناکات، چونکە ئەمە دژی باوەڕی ئێمەیە".

 

سوهام دەخیل ئاماژەی بەوەکرد کە هۆکاری ئەو فەرمانە لە پەسەندکردنی فەرمانەکە لەلایەن ئەڵمانیاوە دیاری نەکراوە و وتی: " ئەگەر پەدەکە لە شەنگال هەڵنەهاتنایە ئەم فەرمانە جێبەجێ نەدەبوو، بۆیە دەوڵەتی تورک و پەدەکە تاوانبارن و هاوکاری داعشیان دەکرد، هەروەها چەندین دۆکیومێنت هەن کە ئەمە دەسەلمێنن، بۆیە گرنگترین شت کە پێویست بوو گفتوگۆی لەسەر بکرێت ئەوە بوو کە پەدەکە و دەوڵەتی تورک دادگایی بکرێن، ئەوەی دەوڵەتی تورک دەیویست لە شەنگال ئەنجامی بدات و نەیتوانی بیکات، ئەمڕۆ لە عەفرین بەردەوامی پیدەدات".

 

"نەیانتوانی لەگەڵ سوودانیدا بگەنە ڕێککەوتن و بەرەو ئەڵمانیا بەڕێکەوتن"

سوهام دەخیل وتەبێژی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی تاژی ڕایگەیاند، کە پەدەکە و دەوڵەتی تورک لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ٩ی تشرینی یەکەمدا شکستیهێناوە، ئەمجارەیان ڕێککەوتنەکە کەوتە ئەجێندای دەوڵەتانی نێودەوڵەتی و وتی: "هەندێک هاتوچۆی دیپلۆماسی لە عێراق هەبوو بۆ ئەوەی ڕێککەوتننامەی ٩ی تشرینی یەکەم پەسەند بکرێت، ئەمەش گومان دروست دەکات کە ناساندی ئەم جینۆسایدە لە لایەن ئەڵمانیا پەیوەندی بەو هاتوچۆیەوە هەیە، ماوەیەک پێش ئێستا شاندێکی شەنگال بەرەو بەغدا بەڕێکەوتن و چەندین کۆبوونەوەیان ئەنجام دا و ڕایانگەیاند، کە کۆمەڵگەی ئێزدی لە شەنگال ڕێککەوتننامەی 9ی ئۆکتۆبەری قبوڵ نەکردووە و هۆکارەکانی ڕەتکردنەوەیان دیاریکرد، کاتێک ڕێککەوتنی ٩ی تشرینی یەکەم واژۆ کرا، دەوڵەتی تورک و پارتی پەدەکە و کازمی دەیانەویست ئەو ڕێککەوتنە زیاتر جێبەجێ بکەن، بەڵام ئێستا دەیانەوێت لە ڕێگەی میری ئێزدییەوە ڕێککەوتنێکی نێودەوڵەتی ئەنجام بدەن بۆ فشارخستنە سەر حکومەتی سودانی بۆ پەسەندکردنی ڕێککەوتنەکە بۆیە دەبێت کۆمەڵگەی ئێمە ئاگاداری ئەم سیاسەتە بێت".

 

"ئەو رێککەوتنە لەلایەن ئێزدیەکانەوە قبوڵ نەکرا"

سوهام دەخیل لە درێژەی هەڵسەنگاندنەکەیدا ئاماژەی بە گۆڕانی سیاسەتی پەدەکە کرد بەرامبەر بە کۆمەڵگەی ئێزدی و وتی: "لەو خاڵەی کە دەڵێت دەبێت ڕێککەوتننامەی ٩ی تشرینی یەکەم بە بەشداری هەموو ئێزدیەکان ببەسترێت، هەمووان دەزانن کە باسی کام ئێزدی دەکەن، باس لەو ئێزدیانە دەکەن کە لە ژێر دەسەڵاتی پارتی دان و ئێزدیی ب پێشتر ڤیان دەخیل و مێهیما خەلیلی بۆێ ئیرادەن، پەدەکە پێشتر ڤیان دەخیل و مەحما خەلیلی بۆ بەرژەوەندیەکانی خۆی پێشخست و ئەم جارەیان میری ئێزدی پیشخستووە، یەکێک لەهۆکارەکانی پەسەند نەکردنی ئەو ڕێککەوتنە لەلایەن ئێزدییەکانی شەنگالەوە ئەوەیە کە بۆچوونەکانیان وەرنەگیرا و بەبێ ئەوان ئەم ڕێککەوتنە ئیمزاکرا ئەمڕۆ بەبێ تێڕوانینی هەموو کۆمەڵگە ئەم خاڵە لە پەرلەماندا پەسەندکراوە، هیچ جیاوازییەک نییە".