ناوەندی هەواڵ
د.نەزاکەت حسێن لە نوسینێکیدا کە لە پێگەی خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردوەتەوە ئاماژە بەوەدەکات، بانگەشەی هەڵبژاردن بریتیە لەو پڕۆسە "تەسویقە سیاسیەی" کە دەبوو حیزبەکان لەچوارساڵی رابردوو بەردەوام بۆ کارو چالاکی و هەنگاوەکانیان بیانکردایە لەم کۆتایی و کورتە ماوەدا دەیکەن.
دەشڵێت: "بەڕای من ڕەنگە ئەوە جێگای خۆی نەگرێت وەک لەوەی بەردەوام لە دوای هەڵبژاردنی پێشووتر بیانکردایە، دەبوو ئەم هەڵمەتە تەنها بیرخستنەوەیەکی کۆی ئەو تەسویقە سیاسیە بوایە کە ٤ ساڵ کردبویان، ئەگەرچی لەبەهاشی کەم ناکەمەوە ئەمەش هەربکرێت باشە.




