چالاکوانێکی مەغریبی: یاسای خێزانی دەبێت لە بنەڕەتدا بگۆڕدرێت

کەبیرا شاتر، چالاکوانی سیاسی لە بواری یاسای خێزانی و بە ئاماژەدان بەوەی دەستووری ساڵی ٢٠١١ ئومێدبەخش بوو بەڵام یەکسانی دروست نەکرد، وتی: جێبەجێنەکردنی یاسای خێزانی دەبێتە هۆی زیادبوونی توندوتیژی.

هانا هاریت

 

مەغریب- لەم ڕۆژانەدا یاسای خێزانی لە کارنامەی ژنانی مەغریبیدایە و زۆرێک لە ژنانی چالاکوانی سیاسی بەشدارن لەم بابەتەدا، ئاواتی ئەوان ئەوەیە کە ئەم یاسایە بگۆڕن و ئەنجامێکی باشتر بەدەستبهێنن.

 

لەو چوارچێوەیەدا، کەبیرا شاتر، چالاکوانی سیاسی مەغریبی، لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند، یاسای خێزانی کە لە ساڵی ٢٠٠٤دا بڵاوکرایەوە، دەستکەوتێک بوو چونکە ئەو یاسایە گۆڕانکارییەکی گەورەی لە عەقڵیەتی پیاوسالاری دەسەڵاتداردا دروستکرد، بەڵام دوای چەند ساڵێک، پێویستی بە گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی هەیە، زۆرێک لە یاساکانی پەیوەست بە پاراستنی ژنان کارا نەکراون، و لە پێناو کارکردن و باشترکردنی  پێگەی ژنان دەبێت بەربەستەکانی بەردەم جێبەجێکردنی لاببردرێن.

 

بنەمای یەکسانی وەک لە دەستووردا پێناسە کراوە، ئایا ئەمە لە کۆمەڵگەی مەغریبدا بوونی هەیە؟

بەشی نۆزدەهەمی دەستووری ساڵی ٢٠١١ هیوایەکی گەورەی بۆ ژنان دروستکرد لەڕووی یەکسانییەوە، دەسەڵاتی یاسایی بە ژنانی مەغریب دا بۆ بەدیهێنانی خواستەکانیان، بەڵام یەکسانی دروست نەبوو، حکومەتێکی لەم شێوەیە یاری بە میکانیزمەکان دەکرد و یاساکە لە ڕاستیدا جێبەجێ نەکرا.

 

پڕۆژەی یەکسانی لەلایەن یاساناسانەوە پشتگوێ خرا و بزووتنەوە سیاسییەکان و کۆمەڵە یاساییەکانی ژنان بە ئاسۆی دیموکراسی پێشکەوتنخوازانەوە وێران کران، بۆیە ئەم بەشەی دەستوور جێبەجێ نەکرا، بەڵکو دەسەڵاتی ژنان لە ڕێگەی تۆڕە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانەوە فشاری خستە سەریان بۆ دەرکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و لە ساڵی ٢٠١٨ بە ١٣-١٠٣ پەسەند کرا.

 

داواکاری ژنان هەیە بۆ گۆڕینی یاسای خێزان بەپێی بارودۆخی ئەمڕۆی ژنانی مەغریب

لە ساڵی ٢٠٠٤دا دەبوو یاسای خێزان بە شێوەیەکی بنەڕەتی بگۆڕدرێت و ژنان هیوایان خواست کە مەرجەکانی کاراکردنی ئەم یاسایە چ لە ڕێگەی دەسەڵاتی دادوەرییەوە و چ لە ڕێگەی یاساوە دابین بکرێت.

 

من ئەمڕۆ دەبینم ئەم یاسایە بەگوێرەی ئەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتیانەی کە مەغریب واژۆی کردووە، بگۆڕدرێت، بۆ ئەوەی دەرفەتێک بۆ بەشداریکردنی هەموو کۆمەڵگە لە مۆدێرنیتی سەردەمدا بڕەخسێنێت.

 

پێویستە کار لەسەر گۆڕینی بیرکردنەوە بۆ جێبەجێکردنی یاساکان بکەین

دەستوور بۆ گۆڕینی عەقڵیەت لە ڕێگەی دەسەڵاتی یاسادانانەوەیە، بۆ نمونە ئەگەر لیستی نیشتمانی نوێنەرایەتی ژنان لە پەرلەمانی مەغریب ناچاری نەبووایە، ژنان نەیاندەتوانی بچنە ناو پەرلەمانەوە، سەرەتا ٣٠ ژن بوون، دواتر ٩٠  ژن لە پەرلەمان ئامادەبوون.

 

یاساگەلێکی زۆر هەن کە ژنان دەپارێزن، بەڵام لەبەر زۆر هۆکار ئەو یاسایانە دانپێدانانیان نییە و دەسەڵات جێبەجێکردنی ئەم یاسایە دوادەخات.

 

ئێمە وەک چالاکانی سیاسی چالاک پێویستە شوێن ئەم کەموکوڕیانە بکەوین، گلەیی و بایەخ بەو بابەتانە بدەین بۆ ئەوەی وڵاتێکی خاوەن ماف و یاسا بنیات بنێین، کاتێک خاوەن مافەکان داوای یاسا نەکەن، چونکە یاسا جێبەجێ نەکرا، ئەوە دەبێت بە سەروەری یاسا بەڕێوەدەچێت.