(لاندفیڵ)ەکەی هەڵەبجە خرایە ئیش بەڵام....

پەریا عومەر - مامۆستای یاریدەدەر

لاندفیڵ، واتە لەژێر خۆڵ نانی زبڵ و خاشاک بە شێۆەیێکی تەندرووست، کە مەترسییە ژینگە یەکان بۆ نزمترین ئاست کەم دەکاتەوە. له‌ڕاستیدا تا تێنه‌گه‌ین کە داپۆشینی زبڵ و خاشاک بە شێوەیێکی ناتەندروست چەندە مەترسیدارە, گرنگی داپۆشینی خاشاكمان به‌شێوه‌ی ته‌ندروست بۆ ده‌رناكه‌وێ . مه‌ترسیە‌كان زۆرن وه‌ك:
- بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی یه گوازراوه‌كان و دروست بوونی حه‌شه‌رات و زیادبوونی ئه‌و مێرووانه‌ی نه‌خۆشی ده‌گوازنه‌وه‌.
- دروست بوونی شیلاوێك "Leachate" و دزه‌كردنی بۆ چینه‌ بنچینه‌ییه‌كانی خاك و پیسبونی ئاوی ژێر زه‌وی.

پێۆیستە لای هەموان ڕون بێت کە پیسبوونی ئاوی ژێر زەوی لە ئاوی سەرزەوی مەترسیدارترە، چونکە پیسکەرەکان بەهێواشی لەژێر زەویدا دەجوڵێن و بە ئاسانی پاک ناکرێنەوە، لەوانەیە بە شێوەیەکی بەرفراوان بڵاوببنەوە و دەستپێگەیشتنیان قورس بێت، ئەمەش وایکردووە ئەم جۆرە پیسبوونە ئاڵۆزتر بێت و چارەسەرکردنی تێچووی زۆری دەوێت لە چاو پیسبوونی ئاوی سەرزەوی.


- دروست بوون و بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌و گازانه‌ی كه‌ له‌ ئه‌نجامی شی بوونه‌وه‌ و داخورانی پاشماوه‌و پاشه‌ڕۆكانه‌وه‌ درووست ده‌بن وه‌ك: گازی میثان و دوانۆكسیدی كاربۆن و له‌ كۆتایشدا نیشتنی شوێنه‌كه‌ی به‌دوادا دێت.

عێراق یەکێکە لە پیسترین وڵاتەکانی جیهان، لە ڕیزبەندی ١٠٠ وولاتی جیهان عێراق پلەی دووەمی بەر کەوتوە. هەر عێراقییەک ڕۆژانە زیاتر لە دوو کیلۆ پاشماوە فڕێدەدات کە دەکاتە ٢٣ ملیۆن تۆن لە ڕۆژێکدا، ئەم نیشتیمانە وا ڕزیوە، دەست بۆ هەر چمکێکی ئەبەی دێ بە دەستەوە. زۆربوونی پاشماوەی ماڵان و شوێنە گشتییەکان، کە بە پاشماوەی ڕەق ناسراوە یەکێکە لە گرفتە گەورەکانی تری ئەم هەرێمە.

لە پارێزگای هەڵەبجە بە تێکڕا بڕی ١٥٢ هەزار و ٩٠٠ کیلۆ پاشماوەی ڕەق لە ڕۆژێکدا دروست دەبێت، پێشتر لایەنی پەیوەندیدار ئەم هەموو زبڵەی کۆدەکردەوەو بە شێوازیکی تاڕادەیەک ناتەندروست فڕێیدەدا.


خۆشبەختانە لاندفیڵی هەڵەبجە ماوەی ٣ مانگە خراواتە کار بەڵام:
کێشەی سەرەکی زبڵدانەکە ئەوەیە، هێشتا هیچ پلانێک نییە بۆ ڕیسایکڵکردنی پاشماوە ڕەقەکان، نەبونی یەکەی ڕێسایکلین، دەبێتە هۆی زوو پڕبونەوەی لاندفیڵەکە، بەمەش تەمەنی پڕۆژەکە بۆ خوار نیوە دادەبەزێت و لەکارکردن دەوەستێت و یەکیک لە پرۆژە گرنگە کانی ئەم شارە لەناو دەچیت.

بۆ ئەم مانگە بڕی خاشاکی یەک ڕۆژی سەرجەم پارێزگای هەڵەبجە ١٣٦ تەنە
- سەنتەری پارێزگا واتە سنوری شارەوانی هەڵەبجە ٨٧ تەن
- شارەوانیەکانی تری چواردەوری هەڵەبجە و لادێکان ٤٩ تەن