ناوەندی هەواڵ
گروپی نانۆبیت کە بە شێوازێکی نوێی هونەری گۆرانییەکانیان بڵاودەکەنەوە، لە ساڵڕۆژی کوشتنی ژینا ئەمینیدا، گۆرانی "کچی کوردان" بە شێوازی نانۆبیت بڵاودەکەنەوە.
گۆرانییەکە لەلایەن هێدی جەلال وتراوەتەوە و لەلایەن ئاریان ساڵح کاری وێنەگرتنی بۆ کراوە، نانۆبیت لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ کلیپەکەدا دەڵێن: وەک ڕێزێک بۆ یادی ژینا ئەمینی و هەڵوێستێک بۆ ژن، ژیان، ئازادی، کەڤەری گۆرانی کچی کوردمان کردووەتەوە بە ستایلی نانۆبیت.



