سەرەتایەکی نوێ بە دوکانێکی بچووک

ژنانی شاری عامودا، کە خەریکی بازاڕی کارن و لە بواری بازرگانیدا کاردەکەن، هەوڵدەدەن بە پڕۆژەکانیان کە بریتین لە کردنەوەی دوکانی جلوبەرگ، بوونی ژنان لە بازاڕی کاردا بسەلمێنن، هەروەها خەریکی پەرەپێدانی هاوڕێیەتین لەگەڵ ژنانی ناو کۆمەڵگە.

نەخم چاچان

 

قامیشلۆ- لە شەقام و بازاڕەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا، بوونی ژنان چیتر تەنها دیمەنێک نییە، بۆتە تایبەتمەندییەکی دیاریکەر کە ڕەنگدانەوەی گۆڕانکارییەکی گەورەی کۆمەڵایەتی و ئابوورییە، لە نێوان پەنجەرەی دوکانەکان و جەنجاڵی ڕۆژانەی کڕین و فرۆشتندا، ژنان بە بەشدارییەکی بەرچاو جێگەی خۆیان لە زیندووی بازاڕدا دەپارێزن، سەرەڕای سەختی کۆمەڵایەتی و ئابووری، زۆرێک لە ژنان توانیویانە ڕێگەی خۆیان لەم بازاڕانەدا بدۆزنەوە، بە بەڕێوەبردنی دوکان یان بەشداریکردن لە فرۆشتنی کاڵاکان، کە ئەمەش ڕەهەندێکی نوێ بۆ ڕۆڵی ژنان زیاد دەکات لە هاندانی چالاکییە ئابوورییەکان و زیادکردنی سەربەخۆی خۆیان.

 

ژنانی هاولاتی عامودا، شارۆچکەیەکی ناوچەی قامیشلۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، قسەیان لەگەڵ ئاژانسەکەمان کرد و ڕایانگەیاند، کە ژنان لە بازاڕدا جێگەیەکی زۆریان داگیرکردووە.

 

ئاڵا ئەحمەد باسی سەرەتای کردنەوەی دوکانەکەی کرد و ڕایگەیاند،  کە خێزانەکەی پشتیوانیان کردووە، ئاڵا وتی: من ژیانی کارکردنم زۆر خۆشدەوێت، بۆیە بۆ ماوەی ساڵێک و هەشت مانگ دوکانێکی جلوبەرگی پیاوان و ژنانم لە عامودا کردەوە، بینیم جلوبەرگی ژنان زیاتر سەرنج ڕادەکێشێت، بۆیە دوکانەکەم گۆڕی و تەنها جلوبەرگی ژنانم پێشکەش کرد، وتیان: متمانمان بە تۆ هەیە، بەڵام پێویستە بە وریاییەوە هەنگاوەکانت بنێیت و بە زەحمەت کار لەسەر کار و چالاکییەکانی دوکانەکە بکەیت، زۆرێک لە ژنان دێنە لام و دەڵێن زۆر دڵخۆشن بە تۆ و جل و بەرگیان دەوێت، پێشکەشیان دەکەم، کە دەستم کرد بە کردنەوەی دوکانەکە، بە سەختییەکی زۆردا تێپەڕیم، چونکە تاکە ژن بووم لە بازاڕی فاترۆر، من جل و بەرگم لە تورکیاوە دەویست و هەمووان بە جۆرێک نرخی پارچەکانیان بۆ ناردبووم، بەڵام هەوڵمدا سەرکەوتوو بم.

 

"ژنان پێویستە هەوڵبدەن تا دەگەنە ئامانجەکانیان"

ئاڵا ئەهمەد ڕوونیشیکردەوە، کە دەیەوێت لە دوکانەکەیدا زۆر شت پێشکەش بکات، بەڵام دەرفەتی نییە چونکە دوکانەکانی عامودا بچوکن، وتی: ئامانجم لەگەڵ کردنەوەی ئەم دوکانەدا ئەوە بوو کە شتێکی نوێ دروست بکەم، دەمەوێت پێڵاوی پیاوان و ژنان پێشکەش بکەم، بەڵام دوکانەکەم بچووکە، دکانەکان لە عامودا ڕووبەرەکانیان کەمە، بازاڕی فاترۆر زۆر زیندووە و چالاکە، بەڵام سیستەمی دروستکردنی دوکانەکانبچووک و کۆنە، من دەمەوێت دوکانێکی جل و بەرگێکی زۆر گەورە بکەمەوە، بەڵام هیچ دەرفەتێک نییە، هەروەها پشتگیری هەموو ژنێک دەکەم کە پڕۆژەی تایبەتی خۆی هەبێت، ژنان پێویستیان بە کارکردنە، نەک کاتە بەتاڵەکانیان بەفیڕۆ بدەن و هەوڵی گەیشتن بە ئامانجەکانیان بدەن.

 

"هەنگاو بە هەنگاو پێشکەوتووم"

بێریڤان عەلی ڕایگەیاند، کە ماوەی ٣ ساڵە دوکانەکەی لە عامودا کردۆتەوە، وتی: سەرەتا مامۆستا بووم، بەڵام تەندروستیم خراپ بوو، بۆیە وازم لە وانەوتنەوە هێنا، دواتر دەستم بە دورینکرد و ژوورێکم لە ماڵەکەمدا کرد بە دوکان و لەوێ شتم فرۆشت، ئەگەر کارەکەت ڕاستگۆ بێت، ئەوا پیشەکەت سەرکەوتو دەبیت، زۆر کێشەم هەبوو کاتێک بۆ یەکەمجار دوکانەکەم کردەوە، چونکە من نەمدەزانی شتکەن لە کێ بکڕم کەسم نەدەناسی.

 

وتی: سەرەتا کەلوپەلی دوکانەکەم لە قامیشلۆ و عامودا دەهێنا، بەڵام ئێستا لە عێراقەوە دەیانهێنم،

هەنگاو بە هەنگاو پێشکەوتووم لە پەرەپێدانی خۆم و فراوانکردنی دوکانەکەم، ئێستا ٢ دوکانم لە تەنیشت یەکترەوە هەیە و هەروەها کۆگایەکیشم هەیە.

 

"ژنان دێنە لام و زۆر دڵخۆشن"

بێریڤان عەلی، لە کۆتای وتارەکەیدا، ڕایگەیاند کە هەوڵدەدات زیاتر پەرە بە کارەکەی بدات و بەم شێوەیە کۆتایی بە قسەکانی هێنا، وتی: دەمەوێت مۆڵێکی گەورە (ناوەندێکی بازرگانی گەورە) بکەمەوە کە کاڵای ژنان لە عامودا بفرۆشێت، لە دوکانەکەمدا زۆر شت پێشکەش دەکەم، کاتێک قوتابخانەکان دەکرێنەوە، لە دوکانەکەمدا پێداویستییەکانی قوتابخانەش پێشکەش دەکەم، هەروەها ژنان دەتوانن کار بکەن و ئاگاداری ماڵ و منداڵەکانیان بن و بەڕێوەیان بەرن، کە ژنان دێن بۆ دوکانەکەم و زۆر دڵخۆشن لەگەڵم، گفتوگۆ دەکەین، هاوڕێیان دەبم، گوێ لە ئازار و ناخۆشیەکانیان دەگرم،  دەمەوێت هەموو ژنێک کە کار دەکات بەردەوام بێت، چونکە ژنان لە هەموو ڕوویەکەوە خۆیان دەسەلمێنن و لەو کارانەی ئەنجامی دەدەن سەرکەوتوون.