ماسیگرتن؛ پیشە و چێژێکی بەردەوام بۆ ماوەی ٢٥ ساڵ

ماسیگرتن پیشەیەکە بۆ زۆرێک لە ژنانی دانیشتوی کەناری ڕووباری فورات لە ڕەققە و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.

بەرائەت جالی

 

ڕەققە- ماسیگرتن سەرچاوەیەکی سەرەکی بژێوی خێزانەکانە و ژنان ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە دابینکردنی بژێوی ڕۆژانە بۆ منداڵەکانیان و خێزانەکانیان، هاتنە ناوەوەی ژنان بۆ ئەم پیشەیە ئەزمونێکی ناوازەیە کە ڕۆحی ئاڵەنگاری و توانای شکاندنی نەخشە نەریتییەکان نیشان دەدات.

 

ژنان ڕۆڵێکی ناوازە لە کەرتی ماسیگرتندا دەگێڕن و دەرفەتەکانیان بۆ دەستەبەرکردنی داهات و پشتگیری خێزانەکانیان لە زیادبووندایە، ژنان بە تۆڕ و چەقۆ لە ناوچە جیاوازەکانی کەناری ڕووبارەکاندا بە کەشتی دەڕۆن و ماسی دەگرن، ماسیگرتن بەشێکی سەرەکییە لە میراسەکەمان، ڕەنگدانەوەی گرنگییەکەی وەک پراکتیزەیەک کە ناسنامەی نەتەوەی بەهێز دەکات و سوودی زۆری لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت.

 

سوودەکانی پراکتیزەکردنی ماسیگرتن بریتین لە باشترکردنی تەندروستی دەروونی لەڕێگەی کەمکردنەوەی فشار و دڵەڕاوکێ، بەرزکردنەوەی تەندروستی جەستەی لەڕێگەی چالاکی جەستەی و پەرەپێدانی تواناکانی ژیان وەک سەبر و سەرنج و بڕیاردان، هەروەها ڕاوکردنی ماسی بەشدارە لە دروستکردنی پەیوەندی کۆمەڵایەتی بەهێز و سەرچاوەیەکی خۆراکی تەندروست دابین دەکات.

 

گەشتێک پڕ لە خۆشی و ئاڵەنگاری

زەهرە مەسلوب، تەمەن ،٤٥ ساڵ هاوڵاتی شاری ڕەققەیە و زیاتر لە ٢٥ ساڵە خەریکی ڕاوکردنی ماسی بووە، وتی: لە تەمەنی ٢٠ ساڵیدا فێری ماسیگرتن بووم، ئەوە خولیای من بوو، چێژێکی بێئەندازەم لێی وەرگرت، ڕاستەوخۆ دوای فێربوون دەستم بە کارکردن کرد، یەکەمجار کە چوومە خوارەوە بۆ ڕووبارەکە، ڕووبەڕووی کێشە بوومەوە؛ هەستم بە سەرگێژبوون و ماندووبوون کرد، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات، لەگەڵ بارودۆخەکەدا گونجام، هەروەها فێری بونیاندنانی تۆڕی ماسیگرتن بووم.

 

سەرەڕای کۆمەڵگەی کۆنەپەرست، ئەوانەی لە دەوروبەری بوون، ناڕەزایەتیان نەبوو بەرامبەر بە بەشداریکردنی لەم بوارەدا، هانیاندا کە بەدوای ئەزمونی خۆیدا بگەڕێت و بەلەمێکی تایبەتی خۆی بەدەستبهێنێت، ئاماژەی بەوەشکردووە، کە ئێستا بەلەمێکم هەیە و بە تەنها کار لەسەری دەکەم، گرنگیم بە گفتوگۆ لاوەکییەکانی گوندنشینەکان و پرسیارەکانیان نەدا سەبارەت بەوەی کە چۆن دەتوانم لەم پیشەیەدا کار بکەم، بەو پێیەی ئەم کارە تەنها بۆ پیاوانە.

 

پێی وایە بارودۆخەکان دیاری دەکەن کە مرۆڤەکان چی هەڵدەبژێرن و ژنان دوو هێندە ڕووبەڕووی ئەو ئاڵەنگاریانە دەبنەوە، وتی: کەس بارودۆخی کەسانی تر نازانێت، ئەمەش یاسای من بوو بۆ ئەوەی هەست بە بێزاری نەکەم لە ڕەخنەی بێمانا، بەردەوام بووم لە کارکردن چونکە کچەکەم کە ئێستا تەمەنی ١٥ ساڵە نەخۆشە، منداڵەکەی تریشم پێویستی بە منە کە دوو هێندە هەوڵەکەم بخەمە گەڕ تا گەورە دەبێت، هەروەها داهاتی هاوژینەکەم بەزەحمەت بەشدەکات لەگەڵ ئەم نرخە بەرزانەدا، و ماسیگرتن سەرچاوەی سەرەکی بژێوی ژیانمانە.

 

"بەرخۆدان کلیلی سەرکەوتنە"

بێ ئاڵەنگاری خۆی نەبوو، بەلەمەکە گرانە و پێویستی بە تۆڕ و کەرەستەی تر هەیە، زەهرە مەسلوب، وتی: پارەم نەبوو بەلەم و تۆڕێک بکڕم، تەنانەت دوای ئەوەی کەرەستەکانم دەستکەوت، ڕۆژانێک هەبوون کە ماسیگرتن مەحاڵ بوو، ئەم کارە لە ڕۆژانی تۆفاناویدا قورسە، ڕۆژانی ساردیش لەگەڵ شەپۆلی بەستەڵەکی قورسە، بەڵام ڕاوکردنی ماسیمان لەم بارودۆخانەدا زۆرە.

 

ئەماژەی بەوەشکرد، کە کارکردن لە خۆرئاوابوون دەستپێدەکات و ئەنجامەکانی تا ڕۆژی دواتر نازانرێت، لە کاتی خۆرئاوابووندا تۆڕەکان فڕێدەدەین، دواتر دەگەڕێینەوە ماڵەوە، بەیانی زوو دەگەڕێینەوە و ئەو ماسییانەی لە تۆڕەکاندا گیراون دەگرین، هەندێکجار ١٥ یان ٢٠ کیلۆگرام دەگرم.

 

بەدرێژایی ساڵان پەیوەندییەکەی بە ماسیگرتنەوە پەرەی سەندووە و تامەزرۆی ڕووبار و بەلەم و تۆڕەکانییە، ئاماژەی بەوەشکردووە، کە پێشتر زۆر ماسیم دەگرت، تا دەتوانم کاردەکەم و توانام هەبێت بەردەوام دەبم، چونکە هیچ کارێکی ترم نییە.

 

نەک هەر ماسیگرتن، بەڵکو هەر کارێک ژن خۆشی دەوێت، پێویستە ئەو کارە بکات و ئەندامێکی چالاکی کۆمەڵگە بێت، ئەمە ئامۆژگاری زەهرە مەسلوبە، وتی: ئەگەر توانای ئەنجامدانی هەر کارێکت هەیە، مەوەستە، نابێت کاریگەریت لەسەر بێت کە هاوڵاتیان وتیان تۆ ژنیت و ناتوانیت کار بکەیت، هەروەها گرنگی بە گفتوگۆ لاوەکیەکانی دەوروبەرت مەدە، هەرکەسێک توانای کارکردنی هەیە، چ ژن بێت یان پیاو، پێویستە کار بکات و داوای یارمەتی لە هیچ کەسێک نەکات.