پێشانگایەک لە هەڵەبجە ژنانی دەستڕەنگین کۆدەکاتەوە

زۆرن ئەو ژنانە کە دەیانەوێت خاوەنی کار و داهاتی خۆیان بن، lە پێشانگایەکدا ٢٥ ژن، بەرهەمەکانیان لە کاری دەستی و خواردن و دیزاینی ناوماڵ نمایش دەکەن، کە مەبەست لێی ساغکردنەوەی بەرهەمی کاری دەستی ژنان بوو.

هەڵەبجە

 

پاشنیوەرۆی دوێنێ١٢ی ئادار، لە پارێزگای هەڵەبجە لە هۆڵی تودەی کافێ، بە دروشمی پەرەپیدانی "ڕۆڵی ئافرەت لە ئابووریدا بۆ بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی بەهێزتر" پێشانگایەک بۆ ژنانی دەستڕەنگین کرایەوە.

 

ئاژین هیدایەت، یاریدەدەری بەڕێوەبەری پرۆژەکە وتی: ئەم پێشانگایە بۆ ٢٥ ژنەو هەوڵمان داوە بازاڕێک بێت بۆ ساغکردنەوەی کاری دەستی ژنان، کاڵاکانیان نمایش بکەن و زیاتر ئەو ژنانەن کە سەرەتای کاریانە یان لەماڵەوە کار دەکەن و کارەکانیان نەناسراوە.

 

سەبارەت  بەو کارە دەستیانەی کە لە پیشانگای کار دەستی ژنان نمایشکرا سەرپەرشتیاری پرۆژەکە وتی: کاری دەستی جلوبەرگ و کڵاش و کاری خواردن و کڵاوو ئیکسواراتی ژنان بوو.

 

چەندین ژن بە کارە دەستیەیکانیان بەشدار بوون لەو بازارەداو شەیدا سەیاد، کەماوەی ٦ ساڵە کاری جوانکاری ژنان دەکات و براندێکی دروست کردوە بەناوی براندی نیلۆفەر وتی:خاوەنی براندی نیلۆفەرم بۆ دروست کردنی سابون و شامپۆ و سیرۆمەکان و جوانکاری ژنان، لەسالی ٢٠١٨ دەستم پێکرد کە تەنها سابوون بوو، بەڵام پاش ئەوەی خۆم خولم وەرگرت لە ئیستادا زۆربەی بەرهەمەکانم زیاد کردووە، سالی ٢٠١٨ دەرچووم و دانەمەزرام بڕیارمدا ببم بە خاوەن داهاتی خۆم ئەم براندەم پەرەپێدا.

 

شەیدا سەیاد باسی لەوەشکرد، ئەم بازاڕانە بۆ هەڵەبجە زۆر گرنگە، چونکە ژمارەیەکی زۆر لەژنانی خاوەنکار لەهەڵەبجە هەن و پێویستە لە بازارێکی لەم شیوەیە کۆببنەوە تاوەکو بەرهەمەکان بناسێنن.